بڕیار ڕەشید: دەست بە پێدانی نەوتی سپی بە پارێزگاكانی هەرێم دەكرێت

پەرلەمانتارێكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی نەوتی عێراق دەست بە پێدانی نەوتی سپی بە پارێزگاكانی هەرێم دەكات.

بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە ئاگاداركراینەوە کە ئیدارەی پارێزگاکانی هەرێم ئاگاداربکەینەوە بەمەبەستی وەرگرتنی بەشە نەوتی هەر پارێزگایەك.

وتیشی، “هەنگاوەكە دوای هەوڵە بەردەوامەكانمانە بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتی پارێزگاکانی هەرێم لە بەغدادەوە”.

هەفتەی ڕابردوو ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرایكرد سەردانی حامید زوبەیعی بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراقی كردووە بە مەبەستی بە دواداچوون بۆ پێداویستی نەوتی سپی و بەشە بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان و سلێمانی.

وتیشی، بریكاری وەزارەتی عێراق دووپاتیكردەوە كە لە 10ی 10ی 2022 دەستدەكەن بە پێدانی نەوتی سپی و بەنزینی نۆرماڵ.

بابەتی پێشتر

سەنتەری میترۆ: ڕۆژنامەنووسەکانی هەولێر لەسەر سکاڵایەکی وەزیری دارایی دەستگیرکراون

بابەتی دواتر

دۆسیەیەكی دادگا لە بەرژەوەندیی بافڵ جەلال تاڵەبانی یەكلاكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێم

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ چوارشەممە پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share