بڕیارێك بۆ ئەو تاكسییانە دەرچوو كە لۆگۆیان وەرنەگرتووە

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو ئۆتۆمبێلی تاكسییانەی كە لۆگۆیان وەرنەگرتووە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوە بكەن و وادەیەكیان بۆ دیاریدەكرێت و نووسراوێكیان بۆ دەكرێت بۆ مامەڵەكانیان و ئەگەر بكەونە مەفرەزەكانی هاتوچۆوە غەرامە ناكرێن بە مەرجێك دەبێت لەو وادەیەی بۆیان دیاریدەكرێت مامەڵەبكەن.

ئازاد ئەحمەد سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ 15ی ئەم مانگە دوا وادە بووە بۆ وەرگرتنی مامەڵەی لۆگۆی تاكسییەكان.
وتیشی، “ئەو شۆفێرانەی لۆگۆیان وەرنەگرتووە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوە و گەیاندن دەكەن و وادەیەكیان بۆ مامەڵەكردن بۆ دیاریدەكرێت و نووسراوێكیان بۆ دەكرێت كە ئەگەر بكەونە مەفرەزەكانی هاتوچۆوە غەرامەناكرێن”.

راشیگەیاند، ئەگەر شۆفێرێكی تاكسی لۆگۆی وەرنەگرتبێت و بكەوێتە مەفرەزەكانی هاتوچۆوە غەرامە دەكرێت ئەو شۆفێرانەی كە مامەڵەشیان كردووە و لە وادەی خۆیدا لۆگۆیان وەرنەگرتووە بە هەمان شێوە غەرامە دەكرێن.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێك لەبارەی یاسای بودجە بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

كێشەی كەمئاویی چەند گوندێكی گەرمیان چارەسەركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share