تەندروستی هەولێر: ئەو کەسەی ئەمبۆڵانسەکەی بردبوو ویستبووی تەرمی کەسێکیی پێبگوازێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکەدا بڵاویکردەوە، ئەو کەسەی ئەمبۆلانسەکەی بردبوو، مەست نەبووە و ویستوویەتی تەرمی کەسێکی نزیکی پێبگوێزێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، ” ئەو کەسەی دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە لەسەری کە ئەمبۆڵانسێکی ڕفاندووە، کارمەندی فەرمی یەکەی فریاگوزارییە و هەڵە تێگەیشتن هەبووە لە بابەتەکە بەهۆی لەدەستدانی کەسێکی نزیکی ئەم شۆفێرە دیارە باری دەروونی لە حاڵەتی شپرزە دەبێت وە ئەم شۆفێرە بەهیچ شێوازێك ماددەی کحولی بەکارنەهێناوە و ئوتۆمبێلەکەی نەدزیوە”.

ئاشکراشیکردووە، “ئەو کارمەندە ویستوویەتی تەرمی کەسە نزیکەکەی خۆی بە ئەمبۆڵانسەکە بگوازێتەوە و مەبەستی ڕفاندنی نەبووە”.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، کەسێک لە ژێر کاریگەری ماددە کحولییەکاندا ئەمبۆڵانسێکی تەندروستی هەولێری ڕفاندووە و دوای ماوەیەک دەستگیرکراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بەغداد ئامادەیی نیشانداوە بەشە بەنزینی سلێمانی زیادبكات بەڵام هەرێم ڕێگرە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادەیی خۆیان پیشانداوە بۆ زیادکردنی بەشە بەنزینی سلێمانی، بەڵام وەزارەتی…
Total
0
Share