دوای تێپەڕبوونی ساڵێک هەڵبژاردنەکەی عێراق چ سوودێکی گەیاندووە؟

ئەمڕۆ یەک ساڵ بەسەر هەڵبژاردنە پێشوەختەییەکەی عێراق تێدەپەڕێت و تا ئێستا نەتوانراوە حکومەت پێکبهێنرێت، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت، ئەگەر هەڵبژاردن نەکرایە ئاژاوە دروست دەبوو.

مەلا کەریم شوکر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنە پێشوەختەیە عێراق تێدەپەڕێت، ڕاستە کەموکورتی لە پرۆسەکەدا هەبوو و تائێستاش نەتوانراوە حکومەت پێکبێت و ئەنجومەنی نوێنەرانیش بە ئەرکی خۆی هەڵبستێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سوودی خۆی هەبوو”.

باسی لەوەش کرد، “ئەگەر ساڵی پار هەڵبژاردن نەکرایە، ئاژاوە لە عێراقدا دروست دەبوو، چونکە ئەوەی کرا داواکاری خەڵک بوو و پاش خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکی زۆر بڕیاری لێدرا”.

هەر ئەمڕۆش نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “خەڵکی عێراق بە ئومێدی ئەوەی ئایندەیەکی نوێ بەشداری هەڵبژاردنیان کرد، بەڵام تووشی بێهیواییبوون”.

هاوکات مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، ” هەڵبژاردنە پێشوەختەکە لەسەر داوای گەلی عێراق و نەتەوەیەکگرتووەکان و لەسەر داواکاری مەرجەعیەتی باڵای شیعە لە نەجەف ئەنجامدرا، پرۆسەی هەڵبژاردنەکە سەلماندی کە دەبێت هەموو لایەنە بەشدارەکان، باوەڕیان بە بنەماکانی دیموکراسی و کاری سیاسی هەبێت”.

سەبارەت بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان مەلا کەریم ئاشکرایکرد، “خۆی ڕاستە یەک ساڵە هەڵبژاردن کراوە، بەڵام نۆ مانگە ئەنجامەکان پەسەندکراوە و ئەنجومەنی نوێنەران دەستی بە کاری خۆی کردووە، لەو ماوەیەدا ئێمە توانیومانە دوو یاسا دەربکەین، چەند پرۆژە یاسایەک ئامادەبکەین، هەر لیژنەیەک و بە کاری ڕۆژانەی خۆی هەڵبستێت، دەتوانین بڵێین تا ڕادەیەک توانیومانە بە ئەرکی تەشریعی خۆمان هەڵبستین، بەڵام بەهۆی پێکنەهێنانی حکومەتەوە نەمانتوانیوە بە ئەرکی چاودێری هەڵبستین”.

جەختی لەوەشکردەوە، “پێشبینی دەکەین تا ناوەڕاستی مانگی 10 حکومەت پێکبهێنرێت و کۆتایی بەو قەیرانە سیاسییە بێت کە لە عێراقدا دروستبووە”.

 

 

بابەتی پێشتر

لە هەولێر ئەمبۆڵانسێک ڕفێندرا

بابەتی دواتر

عێراق سه‌نته‌رێكی‌ پشكنینی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك له‌ سلێمانی‌ ده‌كاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەوروپا ڕێگری و حكومەتی هەرێمیش تۆمەتباری كردن
كۆچبەرە گەڕاوەكانی بیلاڕوسیا هیچ هاوكارییەك نەكراون

ئەو كۆچبەرە كوردانەی بە هاوكاریی حكومەتی عێراق لە سنوورەكانی بیلاڕوسیاوە ‏گەڕێندرانەوە، لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە هیچ هاوكارییەكیان نەكراوە، پەرلەمانتارێك…
Total
0
Share