پۆلیسی فەرەنسا دوو کوردی بریندار کرد

بەپێی زانیاریی میدیاکانی فەرەنسا، کاتێک هەشت ئێرانی ویستوویانە بە یەختێک 40 پەنابەر لە کەناراوەکانی دانکیخ-ەوە ڕەوانەی بەریتانیا بکەن، پۆلیس بە گوللـەی پلاستیکی تەقەیکردووە و بەهۆیەوە دوو کورد بریندار بوون.

ئەو دوو کوردە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن،  دوای تەقەكردنەكە، یەکێکیان دەستێکی شکاوە و ئەوی دیکەیان قاچی، بەڵام گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لە فەرەنسا لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.

میدیاکانی فەرەنسا بەشێوەیەك بەسیان لە ڕووداوەكە كردووە، كە پۆلیس توندە لەگەڵ پەنابەران، بەجۆرێک ئامادەی توندوتیژییە بۆ ڕێگری لە کۆچی نایاسایی.

لە دارستانەكانی ناوچەی دانکیخ-ەوە لە فەرەنسا، هەشت ئێرانی، کە وا دەردەکەوێت قاچاخچی بوون، ویستویانە 40 پەنابەری دیکە ڕەوانەی بەریتانیا بکەن، بەڵام پۆلیس بە توندی ڕووبەڕوویان بووەتەوە.

بەپێی میدیاکانی فەرەنسا، هەزاران پەنابەر لە دارستانەكانی دانکیخ ژیان بەسەردەبەن، تا دۆزینەوەی هەلێک بۆ ئەوەی خۆیان بگەیەننە وڵاتی بەریتانیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دارا سێكانیانی: سودانی وتی پابەندییەكانمان جێبەجێكردووە و حكومەتی هەرێم داهات رادەست ناكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر تەوتین بكرایە مانگانە مووچە دەخرایە سەر هەژماری بانكیی مووچەخۆران و ئەم كێشانەی…
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سۆران: لاشەی ورچە کوژراوەکەی باڵەکایەتی مۆمیا دەکرێت

بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، “لاشەی ئەو ورچەی لە باڵەکایەتی کوژرا مۆمیا دەکرێت”. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران لە راگەریەندراوێکدا…
Total
0
Share