هەپەگە: پارتی “نامەردانە” حەوت گەریلای شەهیدكرد

هەپەگە زانیاری لەبارەی چارەنووسی حەوت گەریلا بڵاودەكاتەوە، كە “چەکدارانی پارتی” لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆسەیان بۆ دانابوون، دەڵێت، “بە شێوازێکی نامەردانە شەهیدكراون”.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە، لەسەر چارەنووسی حەوت گەریلا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە لە ڕۆژی 30ی ئابەوە پەیوەندییان لەگەڵ پچڕاوە.

هەپەگە ئاشكرایكردووە، حەوت گەریلا، کاتێک لە ئاوی زاپ لە هەرێمی خەلیفان پەڕیونەتەوە، “لەلایەن چەکدارانی پارتییەوە بە شێوازێکی نامەردانە بۆسەیان بۆ هەڤاڵانمان داناوە و حەوت هەڤاڵی ئێمەیان شەهید کردووە”.

هەپەگە كردەوەكە بە قێزەون ناودەبات، دەڵێت “هیچ پەیوەندییەکی بە کوردایەتییەوە نییە، ئەم هێرشە زیانێکی گەورە بە دۆزی ئازادیی گەلی کورد دەگەیەنێت”.

هێزەکانی پاراستنی گەل لەوەش نیگەرانە، كە “ماوەیەکە دەسەڵاتدارانی پەدەکە، هێزەکانیان لە نزیک گەریلاکانمان جێگیردەکەن و بە پێداگرییەوە شەڕمان پێدەدەفرۆشن، بەڵام ئێمە لەپێناو بەرژەوەندیی نەتەوەیی گەلەکەمان، ئەوانمان نەکردووەتە ئامانج، ئێستاش هەر ئەوان خائینانە بۆسە بۆ هەڤاڵانمان دادەنێن و شەهیدیان دەکەن، بەمشێوەیەش شەڕێکی تاکلایەنەیان دژی ئێمە ڕاگەیاندووە”.

هەپەگە بەپێویستیشی زانیوە “هەموو گەلی کورد، پرسیار لە پەدەکە و بارزانی بکەن، لە شەڕێکی ناوخۆیی و ڕشتنی خوێنی گەنجانی کورد، چی بەدەستدێنن؟ بۆچی قیزەونانە شەڕمان پێدەفرۆشن؟ لەم قۆناغەدا دروستکردنی شەڕی کورد بە کورد، ئایا نابێتە لاپەڕەیەکی ڕەش لە مێژووی گەلەکەماندا، پێویستە کورد و دۆستانی ئەم پرسیارانە لە پەدەکە و بارزانی بکەن”.

لە کۆتاییدا هەپەگە دەڵێت، “لەم کاتەدا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە ئیمرالی و زیندانەکانی تورکیا، دژی ڕێبەر و هەڤاڵانمان گۆشەگیری و ئەشکەنجەکانی توند کردووەتەوە و لە هەموو گۆڕەپانەکاندا هێرشی فاشییانە و قڕکەرانە دەکاتە سەر گەل و هێزەکانمان، هاوبەشیی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک بۆ ویژدان و دادپەروەریی گەلەکەمان و ڕایگشتی دەهێڵینەوە”.

بابەتی پێشتر

لە 9 حزبی فینلاندی 7یان سەرۆکەکانیان ژنن

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی لەبارەی موچەی خانەنشینیی پلەتایبەتەكان ڕوونكردنەوەیەكی دا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، شۆفێران سێجار سزا دەدرێن ئەگەر لە كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەوییەوە پابەندی رێنماییەكان نەبوون. بەپێی راگەیەندراوێكی…
Total
0
Share