لە دوای سەری ساڵ کێشەی مووچە لە عێراقدا سەرهەڵدەدات؟

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، گەر دوای سەری ساڵیش پرۆژە یاسای بودجە پەسەند نەکرێت کێشەی مووچەی مووچەی فەرمانبەران دروستنابێت.

بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لەم ماوەیەدا ئەو دەنگۆیە بڵاوبووەتەوە گەر لەدوای سەری ساڵ پرۆژە یاسای بودجە پەسەند نەکرێت کێشەی مووچەی فەرمانبەران سەرهەڵدەدات، لە ڕاستیدا ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “خۆ ئەمساڵیش یاسای بودجەمان نەبوو، بەڵام لەسەر یاسای بودجەی ساڵی ڕابردوو ڕۆیشین، گەر بەهەمان شێوە تا سەری ساڵی نوێ بودجە پەسەند نەکرێت لەسەر هەمان یاسا کاردەکەین”.

ئەمە لەکاتێکدایە، سبەی دووشەممە ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق تێدەپەڕێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی نەتوانراوە حکومەتی نوێ پێکبهێنرێت، تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجە کێشەی بۆ دروستبووە و پێشبینی ناکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا

بابەتی پێشتر

سێ كەس بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركران

بابەتی دواتر

لە هەرێمی کوردستان ئەو شروبانە هەن کە ژمارەیەک منداڵ بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share