نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی لیستی مووچەی مانگی حەوت

ئەمڕۆ حکومەتی عێراق بڕیاری دەستپێکردنەوەی ناردنی مووچەی هەرێمی دەرکرد، سەرچاوەیەکیش بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، داوای لیستی مووچەی مانگی حەوت نەکراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گەنجینەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ ئامادەکردنی لیستی مانگی حەوت وەزارەتی دارایی گەنجینەکانی ئاگادارنەکردووەتەوە و هیچ هەنگاوێک بۆ ئەو مەبەستە نەنراوە، بەڵام ئەگەر داوابکرێت دەتوانرێت لە ماوەی دوو رۆژدا کارمەندان بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان و تەواوی بکەن و رەوانەی بەغداد بکرێت.

بە وتەی سەرچاوەکە، ئەگەر رۆژی یەکشەممەش پارەی مووچەی مانگی پێنج رەوانەی هەرێم بکرێت، دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچە رۆژێک یان دووانی دەوێت، بەو پێشەش ئەگەری هەیە رۆژی سێشەممە یان چوارشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە پۆڵەندا ڕەخنە لە كۆچبەران دەگرێت
چیرۆك هەڵدەبەستن و ناوبانگی هەرێمی كوردستانیان ناشرین كردووە

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆڵەندا، كە سەر بە پارتییە، ڕەخنە لە كۆچبەرانی كورد لە بیلاڕوسیا دەگرێت، بەوەی…
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی هەڵمەتێکی بۆ پێداچوونەوە بە پێوەری زیرەکی سەر تۆرەکانی کارەبا ئەنجامدا

بەشی رۆژئاوای بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، چەند تیمێکی تایبەت هەڵمەتێکیان بۆ پێداچونەوە بە پێوەری زیرەکی سەر تۆڕەکانی…
Total
0
Share