مێسی پەیوەندی بە پاریسەوە دەکات؟ مۆنتی کارلۆ و ڕیڤاڵدۆ گومانیان دروستکردووە

سەرچاوەکان گومان لە پەیوندی نێوان مێسی و پاریس سانت جێرمان دروستدەکەن

ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە، لیۆ مێسی لە هاوینی 2021 بۆندەکەی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە کۆتاییدێت و یانەی پاریس سانت جێرمان هەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدات.

ڕادیۆ مۆنتی کارلۆی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، لە میرکاتۆی هاوینی 2020وە یانەی پاریس سانت جێرمان لە ڕێگەی نێیمار دا سیلڤای یاریزانی بەرازیلیەوە پەیوەندییان لەگەڵ مێسی بەستووە، یاریزانە ئەرجەنتینیەکە دوودڵە لە پەیوەندیکردن بە خولی فەرەنسا، هاوڕێ بەرازیلیەکەشی هەموو کارێکی کردووە تاوەکو دووبارە لە پاریس یەکبگرنەوە.

لەم بارەیەوە دانیێل ڕیۆلۆ، ڕۆژنامەنوس و نوسەری ناودار بە سەرچاوەکەی ڕاگەیاندووە، کە لە هاوینی 2021 دوای کۆتاییهاتنی بۆندی لیۆ، ناسڕ خلێفی خاوەنی پاریس دەتوانێت بێبەرانبەر و هیچ بەرهەڵستییەک بۆندەکە واژووبکات، بەتایبەت کە نێیمار نێوەندگیری دەکات هەست دەکەن سەرکەوتوودەبن.

لەلایەکی دیکەوە ڕیڤاڵدۆی ئەفسانەی بەرازیلی دەڵێت، ” وتەکانی نێیمار دەربارەی مێسی و خەونەکانی یاریکردنیان بەیەکەوە بابەتی هیواخستن نییە، بەڵکو نیەتی یانەی پاریس سانت جێرمان دەردەخات، ئەگەر هاونیشتیمانەکەم درکی بە شتێک نەکردبێت هەرگیز بەو شێوەیە نادوێت”.

ڕیڤاڵدۆ پێی وایە، پاریس سانت جێرمان مێسی بە ئامانج گرتووە

ئەستێرەی پێشووی سیلیساو ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، ” پێموانییە نێیمار خۆڕسک لەبارەی گواستنەوەی مێسی بۆ پاریس قسەدەکات، ئەم دوو یاریزانە پەیوەندی هاورێیەتی توندوتۆڵیان هەیە، نێیمار دەزانێت کاتی زۆریان لەبەردەمدا نەماوە و فشار لە پاریس سانت جێرمان دەکات بۆ واژووکردنی بۆندەکە، تەنانەت ئەم گواستنەوەیە ئەگەر ئەنجامبدرێت بەردەوامبوونی کیلیان مباپێ مسۆگەردەکرێت”.

دوای بردنەوەی پاریس سانت جێرمان لە مانچستەر یونایتد، نێیمار بە میدیاکانی ڕاگەیاند، کە خەونی دووبارە یاریکردنە لەگەڵ مێسی و هاوینی داهاتوو یانەکەی هەموو هەوڵێک دەدات خەونەکەی بهێنێتە دی.

بابەتی پێشتر

دادگای شاری بریدا مایەپوچبوونی یاریزانێکی پێشووی ڕیاڵ مەدریدی ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

کەشناسی هەرێم لەبارەی دابەزینی پلەکانی گەرما و بارینی بەفرەوە ڕونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) نێیمار و مباپێ به‌ سێ گۆڵ سێ خاڵی دیکه‌یان بۆ پاریس چنییه‌وه‌

یانه‌ی پاریس سان جێرمان ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 13ی خولی فه‌ره‌نسای به‌رامبه‌ر بۆردی ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌کانی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا…
Total
0
Share