هاتوچۆی هەڵەبجە: رۆژی پێنجشەممە سەردانی بەشی تۆمار و مۆڵەتی شۆفێری مەکەن

هاتوچۆی هەڵەبجە داوا لە هاوڵاتییان دەکات رۆژی پێنجشەممە سەردانی بەشی تۆمار و مۆڵەت نەکەن و هۆکارەکەشی رووندەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەینەوە رۆژی پێنجشەممە 31 ی تشرینی یەکەمی 2024، سەردانی بەشی تۆمار و مۆڵەتی شۆفێری نەکەن”.

لەبارەی هۆکارەکەوە، هاتوچۆی هەڵەبجە دەڵێت، “لەو رۆژەدا سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانمان لە ئەرکدا دەبن لە فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەخانەی سلێمانی: بەهۆی بوونی تەمێکی زۆرەوە گۆڕانکاری لە بەشێک لە گەشتە ئاسمانییەکانمان روودەدات

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، لەبارەی راگرتن یان گۆڕانکاری لە گەشتە ئاسمانییەکان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بەهۆی ناجێگیریی کەشوهەوا…
Total
0
Share