ئینتەرمیلان: مایسترۆ دانیمارکییەکە بۆ فرۆشتنە

بەڕێوبەری وەرزشیی ئینتەرمیلان، ئیریکسن دەخاتە لیستی فرۆشراوانەوە

بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانەی ئینتەرمیلان، جوسێپی مارۆتا پلانی یانەکەی بۆ گواستنەوەکانی زستانی 2021 ئاشکرادەکات و کریستیان ئیریکسن دەخاتە لیستی فرۆشراوانەوە.

ئیرکسنی تەمەن 28 ساڵ لە گواستنەوەکانی زستانی 2020 لە یانەی تۆتنهامەوە پەیونەدی بە ئینتەرمیلانەوە کرد، لە کۆی 38 یاری لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان تەنها چوار گۆڵی تۆمارکرد و سێ گۆڵی ڕەخساندووە و هەرگیز نەیتوانی لە پێکهاتەی سەرەکیدا جێگەی خۆی بکاتەوە.

دوای بردنەوەی ئینتەر لە هیلاس ڤیرۆنا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک و لە بارەی بەردەوامبوون و فرۆشتنی مایسترۆ دانیمارکیەکەوە، جوسێپی مارۆتا بە تۆڕی “سکای ئیتاڵیا”ی ڕاگەیاند، ” لە بارەی ئیرکسنەوە پێتان دەڵێم بەڵێ بۆ فرۆشتنە، دەتوانم دووپاتیبکەمەوە یاریزانەکە بۆ فرۆشتنە”.

کریستیان ئیریکسن لەم وەرزەدا نەیتوانیوە لە پێکهاتەی سەرەکی ئینتەرمیلان جێگەی خۆی بکاتەوە

هەروەها دەڵێت، ” ئەوەی بەرابەر یاریزانە دانیمارکیەکە بڕیارمان لەسەرداوە سزادان نییە، بەڵکو لەو ساتەوە هاتووەتە ئیتاڵیا ناتوانێت خۆی بگونجێنێت و دەناڵێنێت، با بڵێین بۆ پێکهاتەکەمان گونجاو نییە، ئەوەش ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە و لە پڕۆفیشناڵبوونی یاریزانەکە کەمناکاتەوە”.

مارۆتا ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، ” دادپەروەرانەیە هەلی پێبدەین لە یانەیەکی دیکە چانسی خۆی تاقیبکاتەوە، بێگومان بۆ ئەم مەبەستە دەبێت بە چارەسەرێک بگەین”.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت، یانەکانی پاریس سانت جێرمان و ئارسیناڵ و مانچستەر یونایتد خواستیان لەسەر گواستنەوەی ئیریکسن نیشانداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی به‌ سێ گۆڵ سێ خاڵی له‌ ڤێلانس داماڵی و له‌پله‌ی سێیه‌مدا جێگیربوو

یانه‌ی چێڵسی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 19ی خولی نایابی ئینگلیزی ڕووبه‌ڕووی بێرنڵی بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد. ئەمڕۆ یه‌کشەممە،…
Total
0
Share