تین هاگ مێرکاتۆی هاوینی 2023 دەهەژێنێت

یانەی مانچستەر یونایتد، پلانی داڕشتووە لە کۆتایی وەرزدا بەهێزەوە بچێتە نێو بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان.

ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، ئەکرەم کۆنۆر لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆیی مانچستەر یونایتدەوە ئاشکرایکردووە، ئێریک تێن هاگ دەیەوێت لە هاوینی 2023 تینێکی بەهێزتر بە پێکهاتەکەی بدات، بۆ ئەو مەبەستەش داوای ئەنجامدانی چەندین گرێبەستی کردووە، لە بەرامبەردا ئیدارەی “ڕێد دێڤڵز” وەڵامیان ئەرێنی بووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هاری کەینی هێرشبەری یانەی تۆتنهام و دیکلان ڕایسی یاریزانی یانەی وێستهام، لە نێو لیستی یاریزانە داواکراوەکانی تین هاگ-دا بوون.

مانچستەر یونایتد بە سەرکردایەتی تین هاگ، گرێبەستی لەگەڵ لیساندرۆ مارتینێز، کریستیان ئێریکسن، مالاسیا، ئانتۆنی، کاسیمیرۆ-دا واژۆکرد، لە مانگی یەکی ئەمساڵیشدا ڤاوت ڤیگۆرست و مارسێل سابیتزەری لە یانەکانی بێشکتاش و بایرن میونشنەوە گواستەوە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی رووخانی باڵەخانەیەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

هاوکێشەی "فاتی – موسیالا" ڕیاڵ و بارسا و بایرن کۆدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share