ڕیاڵ و لیڤه‌رپوڵ کامیان گرەوی “گەوهەرەکەی ئینگلتەرا” دەباتەوە؟

یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و لیڤه‌رپوڵ ده‌رگای گواستنه‌وه‌کانیان دانه‌خستووه‌، هه‌ردوو یانه‌که‌ ده‌یانه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێکی ئینگلیزی له‌ خولی ئه‌ڵمانیا واژۆ بکه‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌کانی تۆڕی  (ESPN) ی ئه‌مریکی، له‌ کۆتا ساته‌کانی مێرکاتۆ ڕكابه‌رییه‌كی چاوه‌ڕوانكراو له‌ نێوان ڕیاڵ مه‌درید و لیڤه‌رپوڵ بۆ واژۆکردنی گرێبه‌ستێكی جود بیلینگهام دروست بووە، ئه‌و ڕکابه‌رییه‌ش تاوه‌کو هاوینی 2023 درێژه‌ی ده‌بێت.

ڕەنگە پەیوەندیی نێوان یۆرگن کلۆپ و بوروسیا دۆرتمۆند به‌ سوود بۆ یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ بگه‌ڕێته‌وه‌، لەگەڵ ئەوەشدا ئیدارەی ریاڵ مەدرید له‌ دانوستاندنەکان نه‌کشاوه‌ته‌وه‌ و هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن ڕێککه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ لاوه‌ به‌هره‌داره‌که‌ی ئینگلته‌را بکه‌ن.

بێلینگهام تەمەنی (19) ساڵە، لە 2020 بە بڕی (25) ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی دۆرتمۆندەوە کردووە، هەروەها (95) یاری لەگەڵ دۆرتمۆند ئەنجامداوە و (11) گۆڵی تۆمارکردووە و (19) گۆڵی ڕه‌خساندووه‌.

بابەتی پێشتر

میلان گرێبەستێکی لەگەڵ یانەی شالکە کۆتایی پێهێنا

بابەتی دواتر

كفری.. هاوڵاتییەك لەبەردەم ماڵەكەیدا كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڕوما دەیەوێت لە پاریس بڕوات

بەهۆی یارینەكردنی بەشێوەیەكی سەرەكی، دۆناروما-ی گۆڵپارێزی ئیتاڵی دەیەوێت ڕیزەكانی پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت. لە هاوینی ئەمساڵ، دۆناروما بەهۆی كۆتاییهاتنی…
Total
0
Share