دۆرتمۆند بە “دوو ڕۆیشتوو و یەک هاتوو” گواستنەوەکانی هاوینی 2021 دەهەژێنێت

هالاند و سانچۆ لە هاوینی 2010 بوروسیا دۆرتمۆند بەجێدەهێڵن

یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە ڕێگەی فرۆشتنی ئەستێرە ناودارەکانی و کڕینی یاریزانی بێبەرانبەرەوە خۆی لە قەیرانە داراییەکانی سەردەمی کۆرۆنا دەربازدەکات.

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، لە سەرەتاوە بەرپرسانی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند سووربوون لەسەر بەردەوامبوونی ئێرلینگ هالاند و جادۆن سانچۆ تاوەکو هاوینی 2022 بەلایەنی کەمەوە، بەڵام قەیرانە داراییەکان گۆڕانکاری لە بۆچوونەکانیاندا دروستکردووە.

پاڵپشت بە زانیاریەکانی بێلد، سەرچاوەکانی دیکە بڵاویانکردووەتەوە، کە بەڕێوبەرانی ڤیستیڤالین ئامادەیی نیشاندەدەن لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 ئێرلینگ هالاند بە 75 ملیۆن یورۆ (نرخی شکاندنی بۆندەکەی) پەیوەندی بە یەکێک لە یانە داواکارەکانیەوە بکات، بۆ ئەم مەبەستەش یانەکانی ڕیاڵ و بارسا و چێڵسی و یونایتد و سیتی و پاریس هاتوونەتە سەرهێڵ.

مێمفس دیپای دەبێتە داواکراوی سەرەکی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند

یەکێکی دیکە لەو یاریزانانەی دەخرێتە لیستی فرۆشراوانەوە جادۆن سانچۆی ئەستێرەی هەڵکشاوی ئینگلیزیە، کە زیاتر لە 90 ملیۆن یورۆ داهات بۆ یانەکە کۆدەکاتەوە.

بێلد نوسیویەتی، بڕی بەدەستهاتوو لە بۆندی هالاند و سانچۆ زیاتر لە 160 ملیۆن یورۆ دەبێت و تەواوی کێشە داراییەکانی قەیرانی کۆرۆنا چارەسەردەکات، لە بەرانبەردا هەوڵ بۆ گواستنەوەی مێمفس دیپای هێرشبەری هۆڵەندی یانەی ئۆڵیمپیک لیۆنی فەرەنسی دەدەن کە نرخەکەی لە هایونی 2021 دەبێتە بێبەرانبەر.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ بانكی ناوەندیی عێراق ڕێژەیەكی كەمتر دۆلاری خستە بازاڕەوە

بابەتی دواتر

سلێمانی.. لە مانگێکدا 48 ڕێستۆرانت بەهۆی سەرپێچییەوە سزادراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share