داوایەك ئاراستەی حكومەت دەكرێت
تایبەتە بە دەست بەسەراگرتنی چەكی بێمۆڵەت

ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆ جێبەجێكردنی هەنگاوەكانی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ بۆ دەست بەسەراگرتنی چەكی بێمۆڵەت پێویستە زەمینەسازی تەواوبكرێت، جەختیشدەكاتەوە ئەگەر ئاسایشی هاوڵاتییان پارێزراو بێت پێویستیان بە هەڵگرتنی چەك نابێت.

باڵانبۆ محەمەد ئەندامی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، یاسای تایبەت بە هەڵگرتنی چەك لە پەرلەمانی كوردستان دەرچووێندراوە، بەڵام جێبەجێكردنی یاساكە پێویستی بە زەمینەسازی هەیە و ناتوانرێت چەكی بێمۆڵەت بنبڕبكرێت ئەگەر چەند ڕێوشوێنێكی پێویست هەن نەگیرێنەبەر.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “پێشتر لەسەر هەمان بابەت لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمان و وەزیری ناوخۆی گفتوگۆم كردووە و بۆ بنبڕكردنی هەڵگرتنی چەكی بێمۆڵەت و ئەگەر هاوڵاتییان پارێزراو بن ئەوا پێویستیان بە هەڵگرتنی چەك نابێت، بەڵام ئەگەر سەرمایەداران و هاوڵاتییان دڵنیانەبوون ناچاردەبن پەنا بۆ هەڵگرتنی چەك ببەن، بۆیە دەبێت زەمینەسازیی تەواو بۆ پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتییان بكرێت ئەو كاتيش هەڵمەتی دەست بەسەرداگرتنی چەكی بێمۆڵەت و بنبڕكردنی ئاسان دەبێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری كەمكردنەوەی كرێی خوێندنی دا

بابەتی دواتر

ئەمریكا: هێرشێكی ئاسمانیی سەركەوتوومان لە سوریا ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوادەكرێت دابینكردنی موچە لەلایەن ئه‌مریكاوە ته‌واوی پێشمه‌رگه‌ بگرێته‌وه‌

وەزیری پێشمەرگە داوادەكات دابینكردنی موچە لەلایەن ئه‌مریكاوە ته‌واوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بگرێته‌وه‌. شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ئەمڕۆ سێشەممە 23ی…
Total
0
Share