كلۆپ: كەس حەز بە ڕووبەڕووبونەوەی لیڤەرپوڵ ناكات

یۆرگن كلۆپ، ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ دانی بەوەدا نا كە دوای وەستانی یارییە نێودەوڵەتییەكان، مانگێكی قورس چاوەڕێیان دەكات.

لیڤەرپوڵ لە دووی نیسان ڕووبەڕووی واتفۆرد دەبێتەوە لە خولی ئینگلتەرا، دواتر بەرامبەر بەنفیكای پورتوگالی یاریی دەكات لە چامپیۆنزلیگدا.

پاشان لەخولی ئینگلتەرا دەبێتە یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی، كە ڕۆڵێكی گەورەی هەیە لە یەكلاییكردنەوەی ناسناوی پریمەرلیگدا.

پاشان لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی هەشتی چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووی بەنفیكا دەبێتەوە.

دوای ئەو یارییە لیڤەرپوڵ یارییەكی تر بەرامبەر مانچستەر سیتی ئەنجام دەدات كاتێك لە قۆناغی پێش كۆتایی جامی یەكێتیی ئینگلتەرا بەیەك دەگەن.

دواین یاریی ئەو مانگە بەرامبەر مانچستەر یونایتد دەبێت لەخولی ئینگلتەرا.

كلۆپ دانی بەوەدا نا كە چەند یارییەكی بەهێز چاوەڕێیان دەكات بەڵام جەختیشی كردەوە كە هیچ یانەیەكیش حەز بە ڕووبەڕووبونەوەیان ناكات.

وتیشی: “دەمانەوێت یارییەكان لە هەموو ڕكابەرەكانمان قورس بكەین و توشی ئاستەنگیان بكەین.”

بابەتی پێشتر

فڕۆكەیەكی چینی بە 133 سەرنشینەوە كەوتەخوارەوە

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: كەشەكە بەرەو بارانبارینی تەواو دەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share