قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی جەما لە ئێزدییەکان دەکات و جەخت لە پشتیوانییەکانی بۆ بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکانی دەرهەق بە ئێزدییان دەکاتەوە.
لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی جەما-ی ئێزدییەکانەوە قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، ” گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم خوشک و برا ئێزدییەکانمان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، ھیوادارم لە کەشێکی پڕ لە ئارامیدا، رۆژانی جەژن بەخێر و خۆشی بەڕێبکەن”.
لە پەیامەکەدا هاتووە، “خوشک و برا ئێزیدییەکانمان دڵنیادەکەینەوە كه بەردەوام دەبین لە پشتیوانیمان بۆ داوا ڕەواکانیان، بەتایبەت سۆراغکردنی بێسەروشوێنان و بەجینۆسایدناساندنی تاوانەکانی تیرۆریستان کە بەرامبەر بەئێزدییەکان ئەنجامیاندا”.