جەیمس وێب کۆنترین کۆمەڵە ئەستێرەی گەردوون دەدۆزێتەوە

تەلسکۆپی جەیمس وێب وێنەی کۆنترین کۆمەڵە ئەستێرەی لە گەردووندا تۆمارکردووە، کە بە کۆنترین کۆمەڵە ئەستێرە دادەنرێت تا ئێستا بینرابێت.

تالسکۆپی بۆشایی ئاسمانی جەیمس وێب سەر بە ناسا ئەو شوێنەی گرتووە کە پێدەچێت کۆنترین “کۆمەڵە ئەستێرەکان” بێت کە تا ئێستا بینراوە.

ئەم “کۆمەڵە ئەستێرەیە” کە لە ملیۆنان ئەستێرە پێکهاتووە، پێدەچێت یەکەم و کۆنترین ئەستێرە بن لە گەردووندا .

ئەم ئەنجامانە لە شیکارییەکی زانستییەوە هاتوون بۆ ئەو وێنەیەی کە لەلایەن جەیمس وێبەوە گیراوە لە “یەکەم کێڵگەی قووڵی” کە وێنەکە هەزاران گەلەئەستێرەی درەوشاوەی تێدایە.

لامیا مولا، هاوڕێی پەیمانگای دانلاپ بۆ فەلەکناسی لە زانکۆی تۆرۆنتۆ دەڵێت، “ئەم دۆزینەوە یەکەم دۆزینەوەیە کە بینینێکی وردە لە قۆناغی یەکەمی دروستبوونی ئەستێرەکان.

ئەم دۆزینەوانە نوێترین پێشکەوتنن لە ڕێگەی تەلسکۆپی بۆشایی ئاسمانی جەیمس وێبەوە تۆمارکراوە، کە زانایان پێیانوایە دەتوانێت شێوازی کارکردنیان لە بواری فەلەکناسیدا بگۆڕێت بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی داتا کە دەتوانێت پێشکەشی بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێتا خێراترین كۆمپیوتەر بۆ كۆمپانیاكانی زیرەكیی دەستكرد و “مێتاڤێرس” ‏بەرهەمدەهێنێت

کۆمپانیای مێتای خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئاشکرایکرد، سەرقاڵی ‏دروستکردنی کۆمپیوتەرێکن، کە خێراییەکی پێوانەیی هەیە و پێشبینی دەکەن لە…
Total
0
Share