ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه، گه‌ڕی سێیه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 به‌رده‌وامی هه‌بوو، مانچسته‌ر سیتی و ڕیاڵ مه‌درید و چێڵسی بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد.
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” میوانداریی شاختار دۆنێستکی ئۆکرانی کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێک له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی کارلۆ ئه‌نچیلۆتی کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی “مێره‌نگی” له خوله‌که‌کانی 13، 28 له‌لایه‌ن ڕۆدریگۆ و ڤینیسیۆز جونیۆره‌وه تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی شاختار له خوله‌کی 39 له‌لایه‌ن ئه‌لیکسانده‌ر زوبکۆڤهوه تۆمارکرا.
ڕیاڵ مه‌درید یه‌که‌می گرووپه و ڕێژه‌ی بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ (تاوه‌کو ئێستا) %100 بووه، سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغی (16) مسۆگه‌ره، تۆپه‌که‌ی خستووه‌ته یاریگای شاختار و لایپزیکه‌وه، یه‌کێک له‌م دوو یانه‌یه له‌گه‌ڵیدا سه‌رده‌که‌ون.
چێڵسی لووتکه‌ی له میلان برده‌وه
له یاریی لووتکه‌دا، یانه‌ی چێڵسی له یاریگای “ستامفۆرد بریج” میوانداریی میلانی پاڵه‌وانی ئیتاڵیای کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی گراهام پۆته‌ر کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی “بلوزی له‌نده‌ن” له خوله‌که‌کانی 24، 56، 62 له‌لایه‌ن ویسلی فۆفانا، پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ، ڕیس جه‌یمسه‌وه تۆمارکران.
چێڵسی به بردنه‌وه‌ی له میلان هیوای بۆ گه‌ڕایه‌وه، چوار خاڵی هه‌یه و دووه‌مه و هاوتای میلانه، ئه‌گه‌ره‌کانی گروپی چواره‌م کراوه‌یه، هه‌ریه‌ک له یانه‌کانی سالزبۆرگ، چێڵسی، میلان، دینامۆ زاگریب ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنیان هه‌یه.
هالاند له نمایشی گۆڵ به‌رده‌وامه
یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له یاریگای “ئیتیحاد” میوانداریی یانه‌ی کۆپنهاگنی دانیمارکی کرد، یارییه‌که‌ش به ئه‌نجامی پێنج گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندیی کوڕانی گواردیۆلا کۆتاییهات.
گۆڵه‌کان له خوله‌که‌کانی حه‌وت، 32، 39، 55، 76 له‌لایه‌ن ئێرلینگ هالاند (دوو گۆڵ)، داڤیت خۆچولاڤا (به‌هه‌ڵه)، ڕیاز مه‌حریز، جولیان ئالڤارێزه‌وه تۆمارکران.
مان سیتی به نۆ خاڵ له لووتکه‌ی گروپی حه‌وته‌مدایه، هالاند له نمایشی تۆمارکردنی گۆڵ به‌رده‌وامه و به هیچ به‌رگرییه‌ک ڕاناگیرێتهوه، ئه‌مشه‌و دۆرتمۆند له هه‌مان کۆمه‌ڵه‌دا براوه بوو، به شه‌ش خاڵ چووه پله‌ی دووه‌م.
سیتی و دۆرتمۆند هه‌لیان بۆ ئیشبیلیه و کۆپنهاگن نه‌هێشتووه‌ته‌وه، سه‌رکه‌وتووانی کۆمه‌ڵه‌که له ئێستاوه دیاره که‌هه‌ر خۆیانن.
ئیشبیلیه له‌م وه‌رزه‌دا وێرانه‌یه له هه‌ردوو ڕووی هێرشبردن وبهرگرییهوه، به سێ یاری گۆڵێکی کردووه و حه‌وتی لێکراوه.
ئه‌نجامه‌کانی ئه‌مشه‌ی چامپیۆنزلیگ
ڕیاڵ مه‌درید 2-1 شاختار دۆنێتسک
چێڵسی 3-0 ئه‌ی سی میلان
مانچسته‌ر سیتی 5-0 کۆپنهاگن
ڕێدبوڵ سالزبۆرگ 1-0 دینامۆ زاگریب
لایپزیک 3-1 سێڵتیک
ئیشبیلیه 1-4 دۆرتمۆند
یوڤانتۆس 3-1 ماکابی حه‌یفا
به‌نفیکا 1-1 پاریس سان جێرمان
به‌نفیکا له “دالوز” خه‌ونی له پێکهاته‌ی خه‌ونه‌کانی پاریس سان جێرمان زڕاند، یه‌کسانبوونه‌که‌ی ئه‌مشه‌و (1-1) دۆخه‌که له مێسی و هاوڕێیانی ئاڵۆز ده‌کات.
له‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌دا پاریس حه‌وت خاڵ، به‌نفیکا حه‌وت، یوڤانتۆس سێ، ماکابی سفر خاڵیان کۆکردووه‌ته‌وه.
یوڤانتۆس به هه‌ستانه‌وه‌ی له گه‌ڕی چواره‌مه‌وه ده‌توانێت پێگه‌ی یه‌کێک له‌پاریس یان به‌نفیکا له‌ق بکات، له‌به‌رئه‌وه‌یه له‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌دا براوه دیار نییه، به ئه‌گه‌رێکی زۆره‌وه سه‌رکه‌وتووان بۆ قۆناغی (16) له دوایین قۆناغدا (گه‌ڕی شه‌شه‌م) یه‌کلایی ده‌بێته‌وه.