دزەكردنی ئەتۆم لە وێستگەیەكی ئەتۆمیی ئەڵمانیا ڕوویداوە

دەسەڵاتدارانی ویلایەتی “شلیسفیگ- هۆڵشتاین”ی فیدڕاڵی ڕوودانی دزەكردن لە وێستگەی ناچالاكی ئەتۆمی لە برۆنزبۆتیل-ی ئەڵمانیا ڕادەگەیەنن.

بەپێی وتەی بەرپرسانی ویلایەتەكە دزەكردنە ئەتۆمییەكە لەكاتی چاكسازی لە هێڵی بەتاڵكردنەوەدا بووە لە چوارشەممەی هەفتەی پێشوو 28ی ئەیلول.

لەئێستادا لێكۆڵینەوە لە ناوچەكانی دەوروبەری شوێنی دزەكردنەكە دەكرێت، بەمەبەستی زانینی ئاستی ژەهراویبوون بە ماددە تیشكدەرەكان.

وێستگەی برۆنزبوتیل-ی تایبەت بە وزەی ئەتۆم لە ساڵی 2007ەوە داخراوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) سیتی و ڕیاڵ و چێڵسی براوه‌ی گه‌ڕی سێیه‌می چامپیۆنزلیگ بوون

بابەتی دواتر

بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێک لە کەناراوەکانی تورکیا لانیکەم 15 کۆچبەر خنکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share