بایدن: ترەمپ دیكتاتۆرەكانی لە ئامێزگرت و ئێران-ی لە چەكی ئەتۆمی نزیككردەوە

جۆ بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا ڕایگەیاند، “سەرۆك ترەمپ، سەرۆكە چەوسێنەرەكانی لە ئامێزدەگرت و كارێكی كرد ئێران نزیكببێتەوە لە دروستكردنی چەكی ئەتۆمی.”

ئەم وتانەی بایدن، لە چاوپێكەوتنێكیدا بوو لەگەڵ تۆڕی هەواڵی “CNN” كە ئەمڕۆ هەینی 4ی كانونی یەكەم بڵاوكراوەتەوە. سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا، ڕەخنەی لە دۆناڵد ترەمپ گرت بەوەی بووەتە هۆكاری دووركەوتنەوەی ئەوروپا لە ئەمریكا و وتی، “سەرۆك ترەمپ، سەرۆك و سەركردە دیكتاتۆر و چەوسێنەرەكانی لە ئامێزدەگرت، ئەوەش وایكرد كە وڵاتانی ئەوروپا لە ئەمریكا دووربكەونەوە، بۆیە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی ئەمریكا و وئەوروپا، دانوستاندنی سەختی پێویستە.”

جۆ بایدن لە چاوپێكەوتنەكەدا باسی لە هەوڵەكانی ئێران بۆ بەدەستخستنی چەكی ئەتۆمی كرد و لەو بارەیەشەوە ڕەخنەی لە ترەمپ گرت و ڕایگەیاند، “سەرۆك لە ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی كشایەوە بۆ ئەوەی ئەنجامێكی باشتر بەدەستبهێنێت، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەوە ئێرانی نزیككردەوە لە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی و ئێستا ئەو وڵاتە توانا ئەتۆمییەكانی زیاترن.”

بابەتی پێشتر

كەركوك.. نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە كۆرۆنا كرایەوە

بابەتی دواتر

عەبدلمەهدی: دەمانویست ژاپۆنییەكان بهێنینە عێراق و ئەمریكا هێڵی سووری بەزاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا دەستلەكاردەكێشێتەوە

دوای زیادبوونی قەیرانەكانی وڵاتەكەی و بەرزبوونەوەی ئاستی ناڕەزایەتیی هاوڵاتییان، ‏سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا دەستلەكاركێشانەوەی ئاراستەی سەرۆكایەتیی فەرەنسا ‏كردووە. میدیاكانی…
Total
0
Share