زەریای هێمن ون دەبێت و کیشوەرەکان دەبن بەیەک

زانایان پێشبینیی ئەوە دەکەن لە داهاتوودا زەریای هێمن ون ببێت و کیشوەرەکان ببن بەیەک، بەوەش یەک کیشوەری گەورەتر دروست دەبێت.

بەپێی پێشبینیی زانایان زەریای هێمن دوای ونبوونی، کیشوەرێکی نوێ دروستدەکات کە ناوی “ئاماسیا” دەبێت.

بەڵام ڕووداوەکە لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕوونادات لە تەمەنی ئەم نەوەیە و تەنانەت نەوەی داهاتووتریشدا ڕوونادات، بەڵکو پێشبینیی دەکرێت 300 ملیۆن ساڵ دواتر زەریاکە ون ببێت.

وەکو زانایان باسی دەکەن، کیشوەرە تازەکە کە ناوی ئاماسیا-یە سەرجەم کیشوەرەکانی ئێستای لەناودا دەبێت و دەکەوێتە نزیک جەمسەری باکوورەوە.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: پیسبوونی هەوا مەترسییەکانی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاتردەکات

بابەتی دواتر

بەغداد تائێستا ڤاکسینی پەتا وەرزییەکانی بۆ سلێمانی نەناردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share