سەرۆکی هەرێم واژووی لەسەر دەستبەکاربوونی سێ دادوەر لە هەولێر و دهۆک کرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان واژوویکرد لەسەر دەستبەکاربوونی سێ دادوەر بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی دادگاکانی تێهەڵچوونەوە لە هەولێر و دهۆک.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، فەرمانى دامەزراندنى سێ دادوەرى بۆ سێ پۆستى دادوەرى لە هەرێمى کوردستان واژۆ کردووە کە بریتین لە دادوەر مەسعوود خدر مەحموود، بۆ پۆستى جێگرى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى هەولێر، دادوەر غازى خەلیل تایە، بۆ پۆستى جێگرى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى دهۆک و دادوەر دارا محەمەد ئیبراهیم بۆ پۆستى جێگرى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى هەولێر.

لە ڕێوڕەسمێکدا، کە دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن. سەرۆکى ئەنجومەنى دادوەرى بەوەکالەت، هەرسێ دادوەرەکە سوێندى یاسایییان لەبەردەم سەرۆکى هەرێمى کوردستاندا خوارد.

گۆڕانکاری لە پۆستەکانی دادگای تێهەڵچوونەوە لە هەولێر و دهۆک، لە کاتێکدایە لەماوەی ڕابردوودا زۆرترین قسە و باس لەسەر دادگاکانی هەردوو پارێزگاکە کراوە، ناڕاستەوخۆ واباسکراون لە پرسی دادگایکردنی سزادراوانی بادیناندا زیاتر هەژموونی حزبی بەسەر بڕیاری دادگاکەوە دیاربووە.

بەپێی  یاسای دەسەڵاتی دادوەری چوار ناوچەی تێهەڵچوونەوە لە هەرێمدا هەیە، کە بەپێی پارێزگاکان ناوچەی تێهەڵچوونەوە دیاریکراوە، لەگەڵ ئەوە ئەو دادگایە لە گشت دادگاکانی ئەو پارێزگایە پێکدێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: پرسیارەکانی تاقیکردنەوە دەبرێنە نەخۆشخانە بۆ توشبووانی شێرپەنجە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی کردووە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە تاقیکردنەوەی…
زیاتر ببینە

زیاد جەبار: پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران لەو رۆژەوە ئەژماردەكرێت كە راگیراوە

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتێك سەبارەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەدرێتە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و جەختیشدەكاتەوە،…
Total
0
Share