بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردومانی سنووری پێنجوێن و شارباژێر كران

قائیمقامی قەزای پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت، بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردومانی سنووری قەزاكانی پێنجوێن و شارباژێر كراون.

زانا ڕەحمان قائیمقامی قەزای پێنجوێن لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، كەمێك پێش ئێستا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردومانی سنووری گوندەكانی، زەردكاوە، خۆشكەوە، بەیانە لە سنووری قەزای پێنجوێن و ڕەنێنە بە دیوی قەزای شارباژێر كراون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بۆردومانەكە لە دەرەوەی سنووری گوندەكان بووە زیانی گیانی نەبووە و فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانيش سەر بە توركیا بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی: ئەمڕۆ بەفر لە سەنتەری شارەکان دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەفربارین سەنتەری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share