مێسی و بارسا.. هیچ ڕووینەداوە و چاڤی قسەی خۆی کرد

لە نێوان لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتین و ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەدا هیچ شتێکی نوێ ڕووینەداوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “لو پاریزیان”ی فەرەنسی، ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان گرێبەستێکی نوێیان خستووەتەسەر مێزی گفتوگۆکردن، داوایان لە “پوڵگا” کردووە وەرزێک یان دووانی دیکە لە پاریس بەردەوامبێت، لەو ماوەیەشدا بۆ هەر وەرزێک 30 ملیۆن یورۆ بەبێ باج مووچەی بۆ تەرخان دەکرێت.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، یانەی بەرشلۆنە هیچ هەنگاوێکی بە ئاراستەی گەڕاندنەوەی ئەفسانەکە نەناوە.

لەو بارەیەشەوە چاڤیی ڕاهێنەری یانە کەتەلۆنییەکە ڕایگەیاندووە، “ئێستا کات گونجاو نییە بۆ قسەکردن لەو بارەیەوە، ئێوە دەزانن ئەومان چەند خۆشدەوێت، بارسا ماڵی خۆیەتی، بەڵام هیچ شتێکمان لەبارەی داهاتوویەوە باس نەکردووە، با وازبهێنین بە ئارامی کاری خۆی لە پاریس سان جێرمان بکات، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین.”

بابەتی پێشتر

بینیتێز دەگەڕێتەوە بۆ پریمەرلیگ

بابەتی دواتر

ئوتۆمبێلە مێژووییەکەی شوماخەر بۆ فرۆشتن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێرێز بەرگری لە چاڤی دەكات

فلۆرینتینۆ پێرێز-ی سەرۆكی ریال مەدرید پەیامێكی سەرسوڕهێنەر ئاراستەی ئەنجومەنی كارگێڕیی بەرشەلۆنە دەكات. بەپێی رۆژنامەی (سپۆرت)ی ئیسپانی، پێرێز لەمیانەی…
Total
0
Share