ئۆتۆمبێل دوو خوێندکاری کرد بە ژێرەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنزیک خوێندنگەیەک لەشاری سلێمانی ئۆتۆمبێل دوو خوێندکاری کرد بە ژێرەوە و یەکێکیان گیانی لەدەستدا.

سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڕەکی شەکرەکە و لەناو خوێندنگەی جەمالی حاجی عەلی ئۆتۆمبێلێک دوو خوێندکاری کردووە بە ژێرەوە، لەئەنجامدا یەکێک لە خوێندکارەکان گیانی لەدەستداوە و ئەوی دیکەش برینداربووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە”.

هاوکات، سامان نادر لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی ئاشکرایکرد،”ئەو خوێندکارەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 14 ساڵە، بریندارەکەش برینەکەی سەختە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی: سلێمانی لە ڕووی گەشتیارییەوە پێشەنگی عێراقە و ئامارەکان خۆیان دەدوێن

وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاشکرایدەکات، وەک چۆن سلێمانی لەسەر زۆرێک لە ئاستەکان پێشەنگی عێراقە، ئاواش لە بواری گەشتوگوزاردا پێشەنگە.…
Total
0
Share