کەشناسیی عێراق کاتی بارانبارینی لە هەرێم ڕاگەیاند

دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینیی هەفتانەی کەشوهەوای ڕاگەیاند و وادەی بارانبارینیشی ئاشکراکرد..

دەستەی کەشناسیی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، “سبەی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باشووری عێراق بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو لە ناوەڕاست و باشوور وەک خۆی دەمێنێتەوە، بەڵام لە ناوچەکانی باکوور بەرزبوونەوەیەکی کەم بەخۆیانەوە دەبینن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ڕۆژی پێنجشەممەش ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەی گەرما جێگیردەبێت، بۆ ڕۆژی هەینی لەناوچەکانی ناوەڕاست پەڵە هەور دەبێت، لەناوچەکانی باکوور نیمچە هەور دەبێت، لەناوچەکانی باکوور و ناوەڕاست پلەکانی گەرما  دابەزینێکی کەم بەخۆیەوە دەبینێت”.

ئاشکراشیکرد، “بۆ ڕۆژی شەممە ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پەڵە هەوردەبێت ئەگەری بارانبارین هەیە.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. ویستی ماچی ماری کوبرا بکات، پێوەی دا

بابەتی دواتر

پۆلیس بارەگایەكی بزوتنەوەی ئیسلامیی گرتەدەست<br>ناكۆكییەكانی بزوتنەوە بەرەو كوێ؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیاندنی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان راگەیەندراوێک لەسەر وەرگرتنەوەی بارەگای دەزگای چاودێر بڵاودەکاتەوە

راگەیاندنی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، “دەزگای چاودێر لەسەرەتای دامەزراندییەوە بە پاڵپشتیی دارایی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان كارەكانی…
Total
0
Share