تێسلا 200 هەزار ئۆتۆمبێلی لە چین دەكشێنێتەوە

ئۆتۆمبێلی تێسلا

تێسلا-ی گەورە كۆمپانیای ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان نزیكەی 200 هەزار ئۆتۆمبێلی خۆی لە ‏چین دەكشێنێتەوە بەهۆی “ئەگەری” بوونی كێشە لە سندوقەكانیاندا، هەنگاوێكی لەوجۆرەی ‏لە ویلایەتە یەكگرتووەكانیش ناوە.‏

دەستەی ڕێكخەری بازاڕەكان ڕایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلانەی كشانەوەكە دەیانگرێتەوە ‏سندوقەكانیان “بەشێوەی لەناكاو لەكاتی شۆفێریدا دەكرێتەوە” كە ئەمەش مایەی مەترسییە ‏بۆسەر سەلامەتیی شۆفێر و سەرنشینان، بەو پێیەی سندوقەكە دەكەوێتە پێشەوەی ‏ئۆتۆمبێلەكە.‏

ڕێوشوێنەكە سێ كۆمەڵەی ئۆتۆمبێلە بەرهەمهێنراوەكان لەنێوان ساڵانی 2015 و 2020 ‏دەگرێتەوە.‏

كشاندنەوەكە 19 هەزار و 700 ئۆتۆمبێل لە جۆری (مۆدێل ‏S‏) دەگرێتەوە بەهۆی ‏كێشەیەك لە ڕێكخەری سندوقەكە لە پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكەدا.‏

هەروەك دەستەكە وتی، 180 هەزار ئۆتۆمبێلی دیكە لە جۆری (مۆدێل 3) دەشێت ‏ڕوودانی كردنەوە و داخستنەوەی سندوقەكەی بەشێوەی چەندبارە، زیان بە كێبڵی كامێرای ‏دواوە بگەیەنێت.‏

تێسلا بێبەرامبەر پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلە دیاریكراوەكان دەكات، وەك ئەوەی دەستەی ‏ڕێكخەری بازاڕەكان دەیڵێت.‏

ئەمەش لەكاتێكدایە نزیكەی نیو ملیۆن ئۆتۆمبێلی تێسلا لە ویلایەتە یەكگرتووەكان ‏كشێندرانەوە بەهۆكاری هاوشێوە.‏

لە حوزەیرانی ساڵی ڕابردووش كۆمپانیا ئەمریكییەكە 285 هەزار ئۆتۆمبێلی لە چین ‏كشاندەوە بەهۆی ڕوودانی گرفت لە بەرنامەی یاریدەدەری شۆفێر.‏

تێسلا لە ساڵی ڕابردوودا سكاڵای زۆری لە چینەوە ڕووبەڕوو بووەوە لەڕێی تۆڕە ‏كۆمەڵایەتییەكانەوە، بەهۆی كێشەكانی پەیوەندیدار بە كوالێتی و خزمەتگوزاری.‏

ناڕەزایی كڕیارێك لە پێشانگای شەنگەهای بۆ ئۆتۆمبێل لە بەهاری ڕابردوو، شەپۆلێكی ‏ڕەخنەی ڕووبەڕووی ماركە بازرگانییەكە لێكەوتەوە.‏

ئەوكات كڕیارەكە وتی، خەریكبووە بمرێت بەهۆی لەكاركەوتنی سیستمی (‏ABS‏) لە ‏ئۆتۆمبێلەكەیدا، ڤیدیۆكەش بەشێوەیەكی بەربڵاو بڵاوكرایەوە.‏

چین بازاری گەورەی ماركە بازرگانییەكانی ئەمریكایە، كۆمپانیاكە كە خاوەندارێتییەكەی ‏بۆ ئیلۆن مەسك دەگەڕێتەوە، كارگەی سێیەمی لە شەنگەهای چین لە ساڵی 2019 بونیادنا ‏و لەی چین چارەكێكی كۆی بەرهەمەكانی دەفرۆشێت.‏

بابەتی پێشتر

هەولێر.. شەوی سەری ساڵ 57 لەدایکبوون تۆماركراون

بابەتی دواتر

نۆ هاوڵاتیی کورد لە مەترسیی گۆڕینەوەی دیل بە دیل لەگەڵ بەشار ئەسەد ڕزگاریان بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share