بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق کارکردنی بە گرێبەستی ئەلیکترۆنی بۆ کاتێکی نادیار دواخست.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لەدوای کۆبوونەوەی بەڕێوەبەری هاتوچۆ لەگەڵ خاوەنی نوسینگەکانی گرێبەستی هاتوچۆ و گوێگرتن لە داواکارییەکانیان، بڕیاردرا کارکردن بە گرێبەستی ئەلیکترۆنی هاتوچۆ دوابخرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “داواکاری خاوەن نوسینگەکان ڕووکارێکی مرۆیی هەبووە، بۆیە کارکردن بە گرێبەستی سەر کاغەز بەردەوام دەبێت”.
داوایشیکرد، “خاوەن نوسینگەکان بەردوام بن لە کارکردن پابەندی ڕێوشوێنە یاساییەکان بن”.