ناوەڕۆکی نامەیەکی مەسرور بارزانی بۆ مستەفا کازمی ئاشكرا دەبێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە نامەیەکدا داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، شایستەداراییەکانی چوار مانگی ڕابردووی هەرێم بنێرێت کە دەگاتە یەک ملیار دۆلار.

نامەکەی مەسرور بارزانی بۆ مستەفاکازمی ، ” رێککەوتنی 15 ی ئابی نێوان حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی ناوەندی وەبیرھێناوەتەوە کە باس لە رێککەوتنی ھەردوولا دەکات لەسەر پاکتاوکردنی کێشە داراییەکانی نێوانیان”.

لە نامەكەى مەسرور بارزانيدا هاتووە، “لە رێككەوتنەكەدا بڕيار لەسەر ئەوە دراوە كە وەزارەتى دارايى حكوومەتى فيدڕالى مانگانە بڕى 320 مليار دينار بۆ دابينكردنى چەند خەرجييەكى هەرێم بنێرێت”.

لە نامەكدا زیاتر هاتووە، “سەرەڕاى ئەم رێككەوتنە بەڵام حكوومەتى هەرێم هيچ بڕە پارەيەكى لە مانگەكانى ئايار، حوزەيران، تەمووز، تشرينى يەكەمى ساڵى 2020 ى وەرنەگرتووە. جگە لەوە ماف و مووچەى وەزارەتى پێشمەرگەشى وەرنەگرتووە سەرەڕاى ئەوەى لەسەر وەزارەتى بەرگريى عێراق دايە”.

نامەكەى مەسرور بارزانى ئاماژە بەوە دەكات كە ئەم بڕە پارەيە لەسەر بنەماى هاوكێشەيەكى ژمێرياریى دانراوە لەسەر مەزەندەكردنى حكوومەتى ناوەند بۆ داهاتە نەوتييەكان لە بەرامبەر بەرهەمى نەوتى هەرێم و داهاتەكانى ديكەدا.

ئاشکرابوونی نامەکەی مەسرور بارزانی بۆ مستەفا کازمی لە کاتێکدایە کە ناردنی شاندی هەرێم بۆ بەغداد لە دوای پەسەنکردنی پڕۆژەیاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی دواکەوت، بەڵام ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم شەوی ڕابردوو 3ی کانونی یەکەم ئاشکرایکرد کە شاندێکی ڕەوانەی بەغداد کردووە.

بابەتی پێشتر

بەرهەم ساڵح: دابەشکردنی ڤاکسین بەسەر عێراقییەکاندا بێ بەرامبەر دەبێت

بابەتی دواتر

بە تۆمەتی "دروستکردنی چەکی کیمیایی" ناوەندێکی ئێران کەوتە ژێر سزای ئابورییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆپیشاندان لە كەركوك دەستیپێكرد

كاسبكارانی عەلوە و بازاڕی خان خورما لە كەركوك خۆپیشاندانیان دەستپێكرد، داواكارن رێگەیانبدرێت لە شوێنكارەكانی خۆیان بمێننەوە. ئەو كاسبكارانە…
Total
0
Share