لیۆناردۆ: ڕیاڵ مەدرید بێڕێزی پێکردووین و مباپێ نافرۆشین

بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی پاریس سان جێرمان، لیۆناردۆ ئاراوخۆ چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئەنجامدەدات، تیایدا وەڵامی ئەو ئۆفەرە دەداتەوە کە یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەی کیلیان مباپێ پێشکەشی پاریسی کردووە.

بەڕێوەبەرەکەی پاریس تەواوی چاوپێکەوتنەکە تایبەت دەکات بە تەوەری فرۆشتنی کیلیان مباپێ، وەڵامی چەندین پرسیاری گرنگ دەداتەوە، گرنگترین وەڵامەکانی ئەمانەن:

 

هەڵوێستی پاریس لەبارەی فرۆشتنی مباپێ

“بە کەمتر لەو نرخە نایفرۆشین کە لەتەمەنی 18 ساڵیدا پێمانداوە، چونکە ناچارین بڕێک لە تێچووی گواستنەوەی بدەین بە یانەی مۆناکۆ، بۆیە پێمانوایە بۆندەکەی ڕیاڵ مەدرید لە ئاستی پێویستدا نییە”.

 

ڕیاڵ چەند ملیۆنی پێشکەشکردووە؟

“پێمانوایە بۆندەکە گونجاو نییە، ناچمە ناو بابەتی ژمارەکان، بەڵام ئەوەی هەیە زیاترە لە 160 ملیۆن یورۆ، کەمترە لەوەی پێمانداوە (180 ملیۆن)، بابەتەکە لەوە قورسترە، گلەییمان لەو شێوازە هەیە کە ڕیاڵ مەدرید بەکاریهێناوە و بێڕیزی-یە بە پاریس، میرکاتۆ تەنها هەفتەیەکی ماوە، لەو هەفتەیەدا پلانی خۆمان ناگۆڕین، کیلیان سەنتەری پڕۆژەکەمانە، بەڵام لەسەرو یانەوە نییە، وەک هەر یاریزانێکی دیکە، بمێنێتەوە یان بڕوات، دەبێت مەرجەکانی ئێمە قبوڵبکات”.

 

بەشێوەیەکی زارەکی بە ڕیاڵ مەدریدمان وتووە نەخێر، دوای ئەوە هیچ بۆندێکی دیکەمان پێنەگەیشتووە

 

وەڵامییان بۆ بۆندەکە چی بووە؟

“بەشێوەیەکی زارەکی بە ڕیاڵ مەدریدمان وتووە نەخێر، دوای ئەوە هیچ بۆندێکی دیکەمان پێنەگەیشتووە، هەرگیز نامانەوێت کیلیان بڕوات و بیریشمان لە فرۆشتنی نەکردووەتەوە، بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی بۆندێکی باشترمان خستووەتە بەردەستی، ئەویش بەڵێنیداوە بێبەرامبەر نەڕوات، چەندین زانیاریمان پێگەیشتووە لەبارەی مەدریدەوە کە بڕی تەواویان بەردەست نییە و قەرزدارن، بەڵام ناتوانین زانیارییەکان پشتڕاستبکەینەوە”.

 

پەیامێکی توند

“بۆ هەمووانی ئاشکرادەکەین، ئەگەر یاریزانێک بڕوات خەونەکانمان لەناوناچێت، بەڵکو یانەکەمان لەتوانایدایە بەرگری لە خۆی بکات، ئێمە بەوشێوەیە دەکەین و لەڕێگەی میدیاکانەوە هەوڵی گواستنەوەی یاریزانان نادەین، ئەوە شێوازی ئێمە نییە، نازانم بۆچوونی مەدرید چۆنە، بەڵام دڵنیام دەزانن کە دەبێت بڕێک لەو پارەیە بدەین بە مۆناکۆ، ماوەی دوو ساڵە ستراتیجێکی جیهانیمان پەیڕەوکردووە بۆ گەیشتن بەم دۆخە، دەبێت ئەوان بزانن هەفتەیەک پێش کۆتاییهاتنی میرکاتۆ یاریزان نافرۆشین، مافی ئەوەشمان دەبێت دوای کۆتاییهاتنی بۆندی مباپێ بۆندی دیکەی پێشکەشبکەین، وەک وتم یاریزانەکە بەڵێنیداوە بێبەرامبەر ناڕوات”.

 

دانوستاندن لەگەڵ مباپێ

“هەمیشە وتوومانە دەستبەرداری نابین، لەگەڵ خۆی و باوکی و چواردەورەکەی زۆرمان قسەکردووە، هەنگاوی باشنراوە، دەرگامان بەڕوویدا دانەخستووە، من و ناسڕ هەمان بۆچوونمان هەیە، هەر یاریزانێک بیەوێت بڕوات ڕێگری لێناکەین، بەڵام دەبێت واژووکردنی بۆندەکەی بە ویست و مەرجی ئێمەبێت، با بزانین لەداهاتوودا چی ڕوودەدات”.

 

مەدرید بەبێ شەرمانە ڕێککەوتنیان لەگەڵ مباپێ کردووە، ئەوە کارێکی دزێو و ناشرینە و ئەوپەڕی بێڕێزییە بە ئێمە

 

مباپێ داوای دەستبەرداربوونی کردووە؟

“لەوە ناچێت؟ کەواتە بۆچی مەدرید ئۆفەری خۆی پێشکەشدەکات، بە ئێمەی وتووە دەڕۆم؟ من باش دەناسن، بابەتی ناوخۆیی نهێنییە، ئەوەی گرنگە ئێمە نامانەوێت بڕوات و شتی زۆریش لەناوخۆی یانە ڕوودەدات بۆ باسکردن نییە”.

 

ڕۆیشتن بێبەرامبەر

“ئامانجمان نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیەتی بۆ ئەوەی بەردەوامبێت، نەک تەنها ئەو، بەڵکو بۆ هەموو یاریزانان، دەمانەوێت لە پاریس بەردەوامبن”.

 

بەڵێنتان پێداوە کە دەیفرۆشن؟

“چۆن دەتوانین بەڵێنێکی وەهای پێبدەین، ئەوە واتای چییە؟! میدیاکانی ئیسپانیا لەهەمووان باشتر دەزانن، زیاتر لە منیش، مەدرید بەبێ شەرمانە ڕێککەوتنیان لەگەڵدا کردووە، ئەوە کارێکی دزێو و ناشرینە و ئەوپەڕی بێڕێزییە بە ئێمە”.

 

خیانەتە ئەگەر بڕوات؟

“ئامانجمان مانەوە و نوێکردنەوەی بۆندەکەیەتی، ڕیاڵ مەدرید بۆندێکی پێشکەشکردووە، مباپێ هەمیشە وتوویەتی بێبەرامبەر بەجێتانناهێڵم، با بزانین دوای ئەم وەرزە چی ڕوودەدات”.

 

هەڵوێستی مباپێ بێزاریکردیت؟

“بەڕاشکاوی دەڵێم، ئێمە خۆشحاڵ نین، هیچ کەسێکیش ناتوانێت خەونەکانمان لەبارببات، بۆندێک لەئارادایە و بەدڵی ئێمە نییە، ڕاستییەکانی دیکە خۆتان دەیزانن”.

 

ئێستا هەڵوێستی پاریس دەزانن، بەهەمان شێوە هەڵوێستمان لەبارەی ڕیاڵ مەدریدەوە دەزانن

 

ئەگەر لە کۆتا ڕۆژدا بۆندی نوێتان پێگەیشت، چی ڕوودەدات؟

“چوار ڕۆژمان لەبەردەمدا ماوە، بەڵام ئەوە گرنگ نییە”.

 

مەدرید بۆندەکەی زیاددەکات؟

“نازانم، تەنها ئەوە دەزانم کە لەبارەیانەوە وتم، دوو ساڵە کار بۆ گواستنەوەی کیلیان دەکەن، لەگەڵ هەمووان لە خێزانەکەی قسەیانکردووە”.

 

بەبێ مباپێ پلانی یەدەگتان چییە؟

“هیچ پلانێکی یەدەگمان نییە، کەشی یانەکە گەشبینی پێوەدیارە، ئەوە هەستێکی ناوازەیە و پڕۆژەکەمان جیهانییە، بەبێ مباپێ بیرمان لە هیچ شتێک نەکردووەتەوە”.

 

مباپێ قسەی دەبێت؟

“نازانم، ئەوە کێشەیەک نییە بتوانم قسەی لەبارەوە بکەم”.

 

لەکۆتاییدا..

“زۆرمان لەوبارەیەوە وت و ئێستا ئێوە هەڵوێستی پاریس دەزانن، بەهەمان شێوە هەڵوێستمان لەبارەی ڕیاڵ مەدریدەوە دەزانن، ئەو بێڕێزییەی کردوویانە نایاساییە و باش نییە، شتێکی قبوڵنەکراوە بۆندێک پێشکەشبکەن باشدەزانن قیمەتی ڕاستەقینە نییە، بەڵام ئێمە هەمیشە باشترمان بۆ کیلیان دەوێت”.

بابەتی پێشتر

بۆ ڕێگری لە گرانبوونی نان و سەمون سێ پێشنیار دەخرێتەڕوو

بابەتی دواتر

مەخمور.. داعش هێرشی بۆسەر بازگەیەكی سوپای عێراق ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سانچۆ دەردەکرێت

مانچستەر یونایتد بڕیاری کۆتایی داوە و دەستبەرداری سانچۆ دەبێت و بڕیارە لەگواستنەوەى زستانەدا بیفرۆشێت.   یانەى مانچستەر یونایتد…
زیاتر ببینە

کریستیانۆ: هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبووم

ئەفسانەی پۆرتوگالی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریی ژمارە 181ی بەدرێسی وڵاتەکەیەوە ئەنجامدا و ڕیکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد. “دۆنی پۆرتوگال” لەدوایین ڕووبەڕووبوونەوەی…
Total
0
Share