درەنگانی شەوی ڕابردوو تەرمی گەنجێکی تەمەن 32 ساڵ گەیەندرایە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لەقەزای سەیدسادق .
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، ” شەوی ڕابردوو لە نزیک پارکی گشتی سەیدسادق تەرمێک دۆزراوەتەوە و لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە ، گەیەنراوتەوە ، بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ” گەنجەکە تەمەنی 32 ساڵە و ئاسەواری فیشەک لەسەر جەستەی هەبوو.، پاش توێکارییە سەرەتاییە پزیشکیەکان ، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە”.