گیگز بە ئابڕوچوونەوە لە پۆستی ڕاهێنەری وێڵز دوورخرایەوە

ڕاین گیگز، ڕاهێنەری لەسەرکارلابراوی هەڵبژاردەی وێڵز

فیدراسیۆنی تۆپی پێی وێڵز بە ڕاگەیاندراوێکی فەرمی ڕاین گیگزی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە، میدیاکانیش هۆکاری ئەم بڕیارەیان بۆ هەوادارانی تۆپی پێ ئاشکراکرد.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی وێڵز، گیگز بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر دوو ژن لە تەمەنەکانی 30 ساڵ و 20 ساڵ لەلایەن دادگای وڵاتەکەوە داواکراوە، تۆمەتەکان توندن و ڕاهێنەری ناوبراو بە سکای سپۆرتی ڕاگەیامندووە، ” هیوای سەرکەوتن بۆ  ڕۆبێرت بیگ و هاوەڵانی دەخوازم لە یورۆی 2021، دەزانم تۆمەتەکان جدین، لەبەرئەوە هەوڵدەدەم لەبەردەم دادگا بێتاوانی خۆم بسەلمێنم”.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ” فیدراسیۆنی تۆپی پێی وێڵز لە تۆمەتەکانی دادگای شاهانەی وێڵز لەسەر ڕاین گیگزی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پیاوانی ولاتەکەمان ئاگادارە، لەسەر بنەمای بڕیارەکانی دادگا، بڕیارماندا بە دوورخستنەوەی ڕاهێنەرەکە و بەکارخستنی ڕۆبێرت بیگ لە جێگەی، کە دواتر سەرپەرشتی پێکهاتەکە دەکات لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2021، هەروەها ئالبێرت ستوینبێرگ دەبێتە یاریدەدەری ڕاهێنەر”.

ڕاین گیگز، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی وێڵز تۆمەتبارە بە ئازاردانی دوو ژن

لە کۆتاییشدا فیدراسیۆنەکە دووپاتیدەکاتەوە، لە وردەکارییەکانی دۆسیەی گیگز دەکۆڵنەوە تاوەکو بزانن کاریگەری لەسەر دامەزراوە وەرزشییەکان لە چ ئاستێکدایە، بڕیاریشدراوە لەو ڕاگەیاندراوە زیاتر ڕوونکردنەوەی دیکە بڵاونەکرێتەوە.

گیگز لە ساڵی 2018وە تاوەکو ئێستا پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیی بەدەستهێناوە، پێشتریش ڕاهێنەری لاوانی مانچستەر یونایتد و یاریدەدەری ڕاهێنەری هەمان یانە بووە لەنێوان ساڵانی 2014 بۆ 2016.

بابەتی پێشتر

پێرێز دوای سوپەری ئەوروپی چی لەژێر سەردایە؟

بابەتی دواتر

چاودێریی بازرگانی: كەس نییە ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share