وەهاب هەڵەبجەیی: پێنج برا و هاوسەنگەرم لەدەستدا

بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای دژەتیرۆر، بۆ گیانلەدەستدانی پێنج پێشمەرگەی فەوجی سێ لیوای پێنج، پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و ڕایگەیاند، “پێنج برا و هاوسەنگەرم لەدەستدا”.

وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای دژەتیرۆر، پەیامێكی هاوخەمی بڵاوكردووەتەوە و ڕایگەیاند، “هەواڵی گیانلەدەستدانی پێنج برا و هاوسەنگەرم لە هێزەكانی پێشمەرگە لە دڵەوە هەمووانی غەمباری كرد و بەم بۆنە خەمناكەوە، بەناوی خۆم و سەرجەم ئەفسەران و فەرماندە و هێزەكانی دژەتیرۆرەوە پرسە و سەرخۆشیی خۆمان ئاراستەی هاوسەنگەرانمان لە(فەوجی سێی لیوای پێنج)ی، وەزارەتی پێشمەرگە دەكەین”.

لەپەیامەكەیدا هاتووە، ” لە خودای گەورە داواكارین سەبووریی خانەوادەی هەریەكە لە (تاهیر كاكەوڵا حاجی، جمال جەلال حەمە، ئەردەڵان جەمال مەجید، توانا نەسرەدین حەمەد، سەروەر ئەنوەر مەحمود) بدات و كۆچكردووان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات”.

بابەتی پێشتر

وەزیری نەوت بانگێشتی پەرلەمان دەكرێت

بابەتی دواتر

بێگەرد تاڵەبانی: 15 تا 100 ملیۆن بە قەرز دەدرێتە ئەو كەسانەی بیرۆكە و پڕۆژەیان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share