د. خالید شوانی: زیندانییەکانی د.ا.عـ.ـش ناگوازرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان

وەزیری دادی عێراق رایدەگەیەنێت، هیچ یەکێک لە زیندانییەکانی داعش ناگوازرێنەوە بۆ زیندانیەکانی سوسە یان چەمچەماڵ.

د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق، لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “هیچ یەکێک لە زیندانییەکانی داعش ناگوازرێنەوە بۆ زیندانی سوسە یان زیندانی چەمچەماڵ، چونکە ئەو زیندانیانە تایبەتن بە تاوانبارانی مەدەنی، ئەوان تیرۆریستن و لە زیندانییەکی بەغداد لەژێر چاودێری چڕدا دەمێننەوە”.

وتیشی، تا ئەم ساتە، پێنج هەزار و 46 زیندانیمان وەرگرتووە و لە داهاتوودا دەگاتە شەش هەزار، سەرجەمیان لە عێراق دادگایی دەکرێن، لیژنەیەکی تایبەت بەو پرسە پێکهێنراوە و سەرجەمیان بەگوێرەی ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵیان دادگایی دەکرێن”.

ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە هەماهەنگیداین کە ئەو زیندانیانەی عێراقی نین، بگوازرێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان و لەوێ دادگایی بکرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی بەربەستکردنی شەقامێکەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، لاینێکی پردی تاسڵوجە بە ئاڕاستەی بازگەکە بەربەستکراوە. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی…
Total
0
Share