كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی ئۆساسۆنا

ڕأهێنەری ڕیاڵ مەدرید چاكبونەوەی كەریم بنزیمەی لە پێكان ڕاگەیاند، بەڵام هێشتا مۆدریچ و ڤاسكێز لە ژێر چاودێری پزیشكیدان.

ئەنچیلۆتی ئاماژەی بەوەدا كە بنزیمە بەشێوەیەكی سەرەكی بەرامبەر ئۆساسۆنا یاریی دەكات.

باسیشی لەوە كرد كە مۆدریچ و ڤاسكێز دوو یاریزانە پێكراوەكەی ڕیاڵن لە ئێستادا بەڵام مۆدریچ زوتر دەگەرێتەوە.

بەشێك لە قسەكانی ئەنچیلۆتی

/ هەموو یاریزانەكان پابەندن، كۆمەڵێك یاریی بەهێز لەبەردەمماندایە ، چامپیۆنز لیگ و خولی ئیسپانیا، ئێمە ئامادەین

/ تیپەكەم بە ورەیەكی بەرزەوە دەبینم، هەمیشە ئامادەبوین

/ بنزیمە بەسەرەكی بەشداری دەكات

/ بنزیمە حاڵی باشە و كێشەی جەستەیی نییە، بەشداری دەكات

/ مۆدریچ بۆ یارییەكەی چوار شەممە ئامادە دەبێت، دوو شەممە دەست دەكاتەوە بە ڕاهێنان كردن، ئەگەر نەیتوانی چوار شەممە یاریی بكات، یاریی دواتر بەشداری دەكات.

/ هازارد و ئاسینسیۆ ئامادەن بۆ یاریكردن و كێشەیان نییە

/ ڤالڤێردی زۆر سیفاتی جیراردی تێدایە، هەموو شتێكی هەیە بۆ ئەوەی بگاتە ئاستی ئەو

/ كەریم زۆر بە باشی ڕاهێنانی كردووە، هەمیشە ئامادە بووە بۆ قوربانی دان

/ پێویستە دوای مۆندیال 10 ڕۆژ پشوو بدەین بە یاریزانەكان

/ پێمانوایە كلاسیكۆ هێشتا دوورە، پێویستە سەرەتا یارییەكانی پێش ئەو ببەینەوە، كاتی زۆرمان نیە بۆ بیركردنەوە لە كلاسیكۆ، هێشتا كات ماوە، ئامانجمان بردنەوەی هەموو یارییەكانە.

/ ڤاسكێز كەمێك ڕاهێنانی كردووە، هێشتا بۆ یاریكردن ئامادە نییە

/ ڕۆدریگۆ یاریزانێكی گرنگی تیپەكەمانە

بابەتی پێشتر

تورکیا سێ قاچاغچی و ژمارەیەک کۆچبەری دەستگیرکرد

بابەتی دواتر

لە هەڵبژاردنەکانی کوەیت دوو زیندانیی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەیاکس دیسانەوە سفر دەبێتەوە!

یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی هۆڵەندی هێزی دارایی خۆی لە فرۆشتنی یاریزانانەوە وەرگرتووە، ڕۆژنامەنووسانێک داوا دەکات پرۆسەی فرۆشتن ڕابگرن. وەرزی…
Total
0
Share