زیاتر لە چوار هەزار دۆنم زەوی بۆ كوردانی ناوچەی تاڵەبانی گەڕایەوە

دواجار دادگا بڕیارەکەی یەکلاییکردەوە

بەپێی بڕیارێكی دادگا زیاتر لە چوار هەزار دۆنم زەوی سنووری ناوچەی تاڵەبانی-ی قەزای داقوق گەڕایەوە بۆ کوردانی ناوچەکە کە پێشتر عەرەبی هاوردە خۆیان بە خاوەنی دەزانی.

شکار مەردان، پارێزەری کەیسی زەوی جوتیارانی کورد بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دواین بڕیار لە دادگایی پێداچونەوەی ناوچەی ڕەسافەی بەغدا دەرچووە کە لە بەرژەوەندی جوتیارانی کوردی سنووری ناوچەی تاڵەبانی قەزای داقوقە و ڕووبەرێکی فراوانی زەوی بۆ خاوەنی ڕەسەنی خۆی گەڕێنراوەتەوە ئەوانیش جوتیارانی کوردی ناوچەکەن.

بەوتەی پارێزەرەکە لەساڵی 2017وە چەند جارێکی تر دادگا خاوەندارێتی زەوییەکانی بۆ جوتیارە کوردەکان یەکلاکردوەتەوە، بەڵام عەرەبە هاوردەکان تانەیان لە بڕیارەکەی دادگا داوە لەڕێگەی فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکوکەوە.

ڕوونیشیكردەوە، دواجار دادگا بڕیارەکەی یەکلاییکردەوە کە ئەو زەوییانە موڵکی جوتیارانی کوردە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی جێگایەكی داخست.. “دەبەیەك ئاوی كەرەوزی بە 120 هەزار دینار فرۆشتووە”

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، سەنتەرێكی چارەسەری سروشتییان داخستووە بەهۆی ئەوەی “دەبەیەك ئاوی كەرەوزی بە 120 هەزار فرۆشتووە”. لە ڕاگەیەندراوێكدا…
زیاتر ببینە

پارێزگاری کەرکوک: لەو هێزە دەکۆڵینەوە کە خێوەتی مامۆستایانیان تێکدا

پارێزگاری کەرکوک رایدەگەیەنێت، پشتیوانی تەواوی داواکارییەکانی مامۆستایان دەکات و لێکۆڵینەوەش لەو هێزە دەکرێت کە خێوەتی ناڕەزایەتییەکانیان هەڵوەشاند. رێبوار…
Total
0
Share