ترەمپ دەیەوێت ژمارەیەک بڕیاری لێخۆشبوون دەربکات کە ئەندامانی خێزانەکەی بگرێتەوە

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، دەیەوێت بەر لە پشووەکانی سەری ساڵ و گواستنەوەی دەسەڵات بۆ جۆ بایدن کە تەنها مانگێکی ماوە، ژمارەیەک بڕیاری لێخۆشبوون واژوو بکات.

بەپێی ڕاپۆرتێکی پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی، تاوەکو ئێستا ڕوون نییە ناوەڕۆکی ئەو بڕیاری لێخۆشبوونانەی ترەمپ دەیەوێت واژوویان بکات چی تێدایە، بەڵام ئەوەی ڕوونە ئەندامانی خێزانەکەی کەسانی نزیک و هاوڕێکانی تێدایە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە دەیەوێت بڕیارێکی بەخشین بۆ جولیان ئاسانج، دامەزرێنەری تۆڕی ویکیلیکس و بەڕێوبەری هەڵمەتەکان ی پێشووی خۆی پوڵ مانافۆرت دەربکات.

لەو ڕاپۆرتەدا باسلەوەکراوە، ترەمپ دەیەوێت بڕیارێکی لێخۆشبوونی پێشوەختە بۆ ئەندامانی خێزانەکەی دەربکات بەهۆی ترسی لەوەی جۆ بایدن لە دوای بوونی بەسەرۆکی ئەمریکا بیانکاتە ئامانج.

ئەمە لەکاتێکدایە لە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوودا کۆمەڵەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا جۆ بایدنی وەک سەرۆکی هەڵ>بژێردراوی ئەمریکا ڕاگەیاند، بەو پێیە بایدن 302 دەنگی ئەنجومەنەکەی بەدەستهێناوە لەبەرامبەردا دۆناڵد ترەمپ 232 دەنگی کۆمەڵەی هەڵبژاردنەکانی بەدەستهێنا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ ساڵی 2020.  

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی دواخست

بابەتی دواتر

توشبوون و گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە هەرێم كەمیكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی هەژماری ئەندامانی تاڵیبانەوە بڕیاریاندا

ئەندامانی بزوتنەوەی تاڵیبان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەت تویتەر، بەئاشکرا پەیامەکانیان بڵاودەکەنەوە و پرسیارەکان سەبارەت بە چارەنووسی هەژمارەکانیان…
Total
0
Share