تائێستا کوتانی منداڵان بە ڤاکسینی کۆرۆنا دەستیپێنەکردووە

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، تائێستا کوتانی منداڵانی سەروو پێنج ساڵان بە ڤاکسینی کۆرۆنا دەستیپێنەکردووە.

سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “تا ئێستا پرۆسەی کوتانی منداڵانی سەروو پێنج ساڵان لە شاری سلێمانی دەستیپێنەکردووە”.

ئاشکراشیکرد، “هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی تایبەت دەکەین و ڕێککارەکانی دەستپێکردنی پرۆسەکە ڕادەگەیەنین”.

جەختیشیکردەوە،” هەر هەفتەی داهاتوو بڕیاردەدەین سەرەتا کوتان بۆ کام منداڵانە بکرێت، نەخۆشخانەکانیان جیاواز بێت یان لەهەمان ئەو بنکە تەندروستیانە بێت کە کوتانی کەسانی دیکەی تێدا دەکرێت”.

 

بابەتی پێشتر

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی دزی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

ئەمریكا سزای بەسەر كەرتی نەوت و وزەی ئێراندا سەپاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share