هەسەدە رایدەگەیەنێت، ئەو گوشارانەی لە کۆبانێ دەکرێن، هەوڵێکن بۆ تۆڵەکردنەوە لە سەرکەوتنی شارەکە بەسەر د.ا.عـ.ـشدا.
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە ساڵیادی ئازادکردنی کۆبانی پەیامێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەو هێرش گوشارە نوێیانەی دەکرێنە سەر کۆبانی، هەوڵێکن بۆ تۆڵەکردنەوە لە سەرکەوتنی ئەم شارە بەسەر د.ا.عـ.ـشدا، هەروەها شەڕی کۆبانی تەنیا بەرگریکردن لە خاک نەبووە بەڵکو پاراستنی شکۆ و ئازادیی مرۆڤایەتی بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر ناسەقامگیرییەک لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، رێگە خۆشکەر دەبێت بۆ ئەوەی داعش جارێکی دیکە خۆی رێکبخاتەوە.
باسی لەوەشکرد، کۆبانی وەک هێمای خۆڕاگری و پەیمانێکی نوێ بۆ پاراستنی دەستکەوتە دیموکراتییەکان دەمێنێتەوە.