پێرێز چاوی بڕیوەتە ئەستێرەیەکی گواردیۆلا

ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی بانگەشەی ئەوە دەکات، کە یانەی ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەکانی هاوینی 2023 گرێبەست پێشکەشی جواو کانسێلۆی پۆرتوگالی دەکات.

جواو کانسێلۆ لە ساڵی 2019وە بۆ مانچستەر سیتی یاریدەکات و لە چەندین پێگەی جیاوازدا یاریکردووە، توانای یاریکردنی لەهەردوو پێگەی بەرگری باڵی چەپ و ڕاستدا هەیە، ئەوەش ئەو خەسڵەتەکە کە لە هیچ یاریزانێکی پێکهاتەی ئەنچیلۆتی-دا بەدیناکرێت.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی فلۆرنتینۆ پێرێز چاودێرییان خستووەتە سەر بەرگریکارەکەی پۆرتوگال، پلانیان داڕشتووە لە هاوینی 2023 گرێبەستی پێشکەش بکەن، لە ئەگەری سەرکەوتنیاندا وەک جێگرەوەی دانی کارڤاخال لە باڵی ڕاست، لە باڵی چەپ وەک پێگەی سەرەکی لە جێگەی فێرلاند مێندی پشتی پێدەبەستن.

کانسێلۆ 138 یاری بۆ مانچستەر سیتی کردووە، هەشت گۆڵی تۆمارکردووە و 20 گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مانچسته‌ر یونایتد گه‌یشته‌ (16)ی چامپیۆنزلیگ

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، یانه‌کانی مانچسته‌ر یونایتد و بایرن میونشن بردنه‌وه‌یان…
Total
0
Share