پیکێ کۆڵنادات، بە ئەتلەتیکۆ ڕازی نییە

جێرارد پیکێ، بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە دەیەوێت لە ڕیزەکانی بارسا بجەنگێت و ڕەتیشی دەکاتەوە پەیوەندی بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە بکات.

دوای ئەوەی میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، کە دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید گرنگی بە جێرارد پیکێ داوە و داوای لێکردووە درێسی یانە زەبەلاحەکەی مەدرید بپۆشێت، سەرچاوەکانی کەتەلۆنیا وەڵامی یاریزانەکەیان لەو بارەیەوە ئاشکراکرد.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سپۆرت، پیکێ ئامادە نەبووە لەژێر هیچ بارێکدا بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید یاری بکات، دەشزانێت کە بەرشلۆنە لە هەوڵدایە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە ئاڵۆزەکەی، بەڵام بڕیاریداوە کۆڵ نەدات و بەردەوام بێت تاوەکو پێگە سەرەکییەکەی دەگرێتەوە.

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بارسا لەم وەرزەدا گرنگی بە پیکێ نەداوە، تەنها لە یەک یارییدا بەشداری کردووە و لە زۆرینەی ڕووبەرووبوونەوەکاندا لەسەر کورسی یەدەگ بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 (ڤیدیۆ) ئاتالانتا له‌ ئالیانز ستادیه‌م سێ خاڵی له‌ یوڤی داماڵی

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 14ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئاتالانتا بێرگامۆ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر یوڤانتۆس تۆمارکرد.…
Total
0
Share