بێگەرد تاڵەبانی: عێراق تەنها کاتێك پێویستی بە ئێمەیە دەرگا دەکاتەوە

بێگەرد تاڵەبانی

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، عێراق تەنها کاتێک پێویستی بەئێمەیە دەرگا بەڕووی بەرهەمەکانماندا دەکاتەوە، کاتێک پێویستی نەما بە بیانووی جۆراوجۆر رێگریی لێدەکات.

بێگەرد تاڵەبانی رایگەیاند، عێراق رێگرییەکانی لەسەر هەموو ئاستەکان بەردەوامە، کاتێک پێویستیان بە ئێمەیە بۆ ئەوەی نرخەکانیان دابەزێنن دەرگا بەڕووی بەرهەمەکانماندا دەکەنەوە، بەڵام کاتێک پێویستیان نامێنێت، راستەوخۆ قەدەغە رادەگەیەنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەژێر ناوی هەندێک تایتڵ هەندێک بیانوو بۆ هەرێم دەهێنرێتەوە، کە دوورن لە راستییەوە، بۆ بەرژەوەندی هەندێک کەس و کۆمپانیا رێگری لە هاوردەکردنی بەرهەمی هەرێم دەکرێت بە تایبەت مریشکی زیندوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ماوەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی درێژکراوەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share