پێنوێنەكانی نرخی نەوت سوور دەنوێنن، زێڕی ڕەش لەمڕۆدا زیاتر 1%ی نرخەكەی لەدەستدا.
لە مامەڵەكانی ئەمڕۆدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 1.2 دۆلار دابەزی و گەیشتە 88.30 دۆلار، دوای دابەزینی بەڕێژەی 1.14%.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکاش 99 سەنت دابەزی و گەیشتە 81.16 دۆلار.
لە هەفتەی ڕابردووەوە نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا ڕوو لە دابەزینە، جگە لە بەرزبوونەوەیەكی كەمی ڕۆژانە، بەهۆیەوە نرخی یەك بەرمیل بۆ خوار 90 دۆلار دابەزیووە، لەكاتێكدا پێشتر لە سەروو 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك مامەڵەی پێوەدەكرا.