كازم ساهر بە كوردی گۆرانی دەچڕێت

كازم ساهر هونەرمەندی دیاری عێراقی، گۆرانییەك بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی بڵاودەكاتەوە و شاعیرێكی كورد تێكستی بۆ ئەو گۆرانیبێژە نووسیوە.

لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەحمەد محەمەدی شاعیر ئاشكرایكرد، پڕۆژەیەكی هونەریی لەگەڵ هونەرمەندی گۆرانیبێژ كازم ساهردا هەیە و بەمزووانە بڵاودەكرێتەوە.

وتیشی، “پڕۆژەكە بریتییە لە گۆرانییەك كە نیوەی كوردییە و نیوەكەی دیكەی عەرەبی، تێكستی بەشە كوردییەكەی من نووسیومە و كۆمپانیای ئاسیا سێڵ بەرهەمیدەهێنێت و گرێبەستی كارەكەمان واژووكرد”.

لەبارەی ژانری گۆرانییەكەوە، ئەحمەد محەمەدی شاعیر ڕایگەیاند، بەهۆی گرێبەستی نێوانیانەوە ناتوانێت وردەكاریی زیاتری گۆرانییەكەی ساهر بدركێنێت و لە ماوەی نزیكی داهاتوودا زانیاریی زیاتر ئاشكرادەكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەناڵێکی فەرەنسی فیلمێکی دۆکیومێنتاری بەناوی ‘کوردستان خەزێنەی میزۆپۆتامیا’ بڵاودەکاتەوە

کەناڵی ئارتی ئەڵمانی-فەرەنسی، فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەسەر شوێنەوارە دێرینەکانی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە تا ئێستا 20%ی…
زیاتر ببینە

مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 11.. شوێنەوارناسان بۆمبی دەستیی دێرین دەدۆزنەوە

شوێنەوارناسانی زانکۆی گریفیت-ی ئوسترالیا، لە ئورشەلیم چەند بۆمبێکی دەستی(ڕوممانە) دەدۆزنەوە، مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جەنگە خاچییەکان. بەپێی گۆڤاری…
Total
0
Share