پیاوێک ئاگری لە ماڵەکەی بەردا و سێ منداڵیی سووتان

بەیانی ئەمڕۆ لە وڵاتی ئوردن پیاوێک ئاگری لەماڵەکەی بەردا و بەهۆیەوە سێ منداڵیی گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئوردن، “بەیانی ئەمڕۆ لەیەکێک لە ناوچەکانی ئوردن پیاوێک ئاگری لەماڵەکەی بەرداوە و بەهۆیەوە خۆی و هاوسەرەکەی برینداربوون و سێ منداڵیشی گیانیان لەدەستداوە”.

بەوتەی پۆلیسی ئوردن،” ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە ڕوویداوە، دوای ڕووداوەکە ژن و پیاوەکە گەیەندراوەنەتە نەخۆشخانە، بەڵام دۆخی تەندروستی ژنەکە ناجێگیرە”.

ئاشکراشیکرد، “لێکۆڵینەوەکان لە وردەکاری ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و تیمەکانی بەڵگەی تاوان بەڵگەکانی شوێنی ڕووداوەکەیان کۆکردووەتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێڵیکۆپتەرێکی ئەمریکی لە کاتی مەشقکردنی تاڵیباندا کەوتەخوارەوە

وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان ئاشکرایکرد، فڕۆکەیەکی ئەمریکی لەکاتی مەشقکردنی سەربازانی تاڵیباندا کەوتووەتەخوارەوە و سێ ئەندامی تیمەکەی گیانیان لەدەستداوە. بەپێی…
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هەسەدە کۆتاییهات

کۆبوونەوەی نێوان ئەندامانی فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی هەسەدە و فەرماندەکانی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە شارۆچکەی دێرحافر کۆتاییهات. بەپێی زانیارییەکان،…
Total
0
Share