سێنتکۆم: کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا لە دەریای عەرەب دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد

سێنتکۆم، ڕایگەیاند، کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێک لە دەریای عەرەب ئەنجامدەدات.

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە ڕاگەیەندراوێکی ڕەسمیدا ئاشکرایکرد کە یەکێک لە کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی وڵاتەکەی لە ئێستادا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لە دەریای عەرەب ئەنجامدەدات.

ئەم جووڵە سەربازییەی واشنتن لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بەهۆی گرژییەکانی گەرووی هورمز و هەڕەشە دەریاییەکان لەوپەڕی ناسەقامگیریدایە، سێنتکۆمیش جەختی کردووەتەوە کە ئامانج لەم ئۆپەراسیۆنە پاراستنی ئاسایشی دەریایی و دڵنیابوونەوەیە لە سەلامەتیی ڕێڕەوە نێودەوڵەتییەکانی بازرگانی و گواستنەوەی وزە.

ئەم هەنگاوە وەک پەیامێکی ڕوونی هێز و ئامادەباشی ئەمریکا دەبینرێت بۆ وەڵامدانەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو لە ناوچە ئاوییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا: لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناكشێینەوە و خۆمان لەگەڵ ڕەوشی نوێ دەگونجێنین

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مر‌یكا ڕایدەگەیەنێت، ئیداره‌ی نوێی ئەمریكا بە سەرۆكایەتیی جۆ بایدن ناخوازێت كۆتایی به‌ مانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازیی وڵاتەکەی…
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر هێرشمان نەکردایە ئێستا ئـ.ـێران خاوەنی چـ.ـەکی ئـ.ـەتـ.ـۆم بوو

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئێمە لە ئێران کارێکی باش دەکەین، پاشەکشەش ناکەین، ئەوان ناتوانن…
Total
0
Share