گەر دەخوازیت لەگەڵ وەرگرتنی پشوویەكدا، چەند سوودێكی تەندروستییش بە جەستە و دەروونت بگەیەنیت قاچەكان بە دیوارێكدا هەڵبواسە.
سوودەكانیشی ئەمانەن:
1- جوڵەی خوێن ڕێكدەخات.
2- بۆ خانمان گرژبوونی سوڕی مانگانە ناهێڵێت
3- ئاوسانی پێ و دەوالی لە قاچدا كەمدەكاتەوە.
4- یارمەتیدەرە لە چارەسەرکردنی کێشەی هێلکەدان لە خانماندا.
5- هەرس باشتر دەکات.
6- ماندووبوونی پێ و قاچەکان ناهێڵێت.
7- ئازاری بەشی خوارەوەی پشت ناهێڵێت.
8- ئازاری شەقیقە ناهێڵێت.
9- یارمەتی کەمکردنەوەی فشار دەدات.
10- خەمۆكی، دڵەڕاوكێ و گرژی ناهێڵێت و یارمەتیی خەوتنی قوڵ دەدات.