دراوی 20 هەزار دیناری دروستدەكرێت

عێراق دەیەوێت دراوی 20 هەزاری دیناری چاپبكات و پارێزگاری بانكی ناوەندی هۆكارەكەی ئاشكرادەكات.

مستەفا غالب موخیف پارێزگارى بانکى ناوەندیى عێراق ڕایگەیاند، لە هەوڵی دەرکردنی دراوێکی نوێدان کە بەهاکەی 20 هەزار دینارە و وتی، “بە مەبەستی هاوسەنگی لەگەڵ پێداویستییەکان و هاوتاکردنی بەهای دراوی عێراقی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، دوای تەواوکردنی پێداویستییەکانی پرۆسەكە دەستدەکەین بە ڕاگەیاندنی دراوی نوێ”.

لە دوای ڕووخاندنی ڕژێمی پێشووی عێراق، دراوی نوێی عێراقی لە جۆری كاغەز بە شەش بڕ چاپكران كە بریتی بوون لە 50 دیناری، 250 دیناری، هەزار دیناری، 5 هەزار دیناری، 10 هەزار دیناری و 25 هەزار دیناری، دواتر دراوی 50 هەزار دیناریی سەری دراوەكان كرا و خرایە بازاڕەوە.

پارێزگارى بانکى ناوەندیی عێراق دەڵێت، ستراتیژێکیان ئامادەكردووە بۆ ماوەی پێنج ساڵ بۆ چۆنێتیی مامەڵەكردن بە سیاسەتی نەختینەیی لە وڵات، بەڵام بەهۆی ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی وڵات بوونەتەوە، پێدەچێت جێبەجێکردنی ستراتیژەكە دوابکەوێت.

بابەتی پێشتر

کاروان گەزنەیی: حکومەت 10 ملیار دۆلاری مووچەخۆران قەرزدارە و  فشاردەکات بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکانی

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی دەستپێکردنی یەکە نیشتەجێبوونەکانی کرێنشینان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

لە سەرەتای مامەڵەکانی ئەمڕۆ سێشەممەدا نرخی نەوت دابەزی، ئەوەش نزمترین ئاستە لەماوەی چوار مانگی رابردوودا. نرخی نەوتی خاوی…
Total
0
Share