ئەمریکا پاداشتێکی پێنج ملیۆن دۆلاری ڕادەگەیەنێت

لۆگۆی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر دەڵێت، وڵاتەكەی پاداشتكردن تا پێنج ملیۆن دۆلار دەدات بۆ زانیاری کە ببێتە ھۆی پچڕانی قاچاخچێتی داعش بە نەوت و پارچەی شوێنەواری دێرین.

كونسوڵخانەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی كانونی یەكەم بڵاویكردەوە، ویلایەتە یەكگرتووەكان پاداشتکردن تا پێنچ ملیۆن دۆلار دەدات هەر بۆ زانیارییەك کە ببێتە ھۆی پچڕانی قاچاخچێتی داعش بە نەوت و پارچەی شوێنەواری دێرین.

دەشڵێت، “یارمەتیمان بدە بۆ ڕاگرتنی گەیشتنی پاڵپشتی دارایی تیرۆریستەکان بۆ داعش. ئەگەر زانیاریت ھەیە، تۆ شیاوی بۆ پاداشتکردن”.

كونسوڵخانەكە ڕوونیشیكردوەتەوە، نامە بۆ خەڵاتکردن لە پێناوی دادپەروەری بە ژمارە 17022977843+ بنێرە لە ڕێگەی وەتس ئەپ و سیگنەڵ یاخود تەلەگرامەوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

بابەتی پێشتر

جیهان.. زیاتر لە یەك ملیۆن و 500 هەزار كەس بە كۆرۆنا مردوون

بابەتی دواتر

لیژنەی باڵای ئارامیی سلێمانی: گردبوونەوەی بێ مۆڵەت ڕێگەپێدراو نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: ئەو کەسانەی سەتڵی خۆڵیان بەسەر کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویدا کردبوو دەستگیرکران

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند کە ویستبوویان زیان بە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بگەیەنن. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share